Dr. Rasul A. Blbas : دکتۆر رسول أحمد بڵباس

پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ

07/09/2023

📢 ئاگاداری چارەخوازانی خۆشەویست دەکەینەوە
کە لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٩/٩/٢٠٢٣ بە دواوە کلینیکی تایبەتی دکتۆر رسول أحمد بڵباس ( پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ ) دەگوازرێتەوە بۆ عیادەی پزیشکی ژیانەوە، وە ڕۆژانی شەمە و یەک شەممە لە پێشوازی چارەخوازانی خۆشەویست دا دەبێت.
👨‍⚕️ دکتۆر رسول أحمد بڵباس
❤ خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ( بۆردی عێراقی ) لە نەخۆشییەكانی هەناوی و شەکرە و دڵ
❤️ خوێندکاری دکتۆرا لە بواری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە
💜 بڕوانامەی بە كالۆرێۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
☎ بۆ ناونوسین پەیوەندی بكەن بە:
07501592008
07730136106
🏥 ناونیشانی کلینیک:
عیادەی پزیشکی ژیانەوە
📍 ڕانیە - نزیک ترافیکی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

19/11/2022

🔺 ئەنفلۆنزای وەرزی چیە ؟

✔️ ئەنفلۆنزای وەرزی بریتیە لە هەوکردنی کورت خایەنی کۆئەندامی هەناسە بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاوە.

🔺 نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟

✔️ تای بەرز، وشکە کۆکە، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، بێ هێزی و هەست کردن بە شەکەتی، ئازاری گەروو، دەردانی دەردراوەکانی لووت و لووت گیران.

🔺 چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ؟

✔️ بەکارهێنانی ڤاکسین ساڵانە دژی ئەنفلۆنزای وەرزی.

✔️ دورکەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەکان لەکاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە یان بەکارهێنای دەمامک.

✔️ دورکەوتنەوە لەبەرکەوتنی کەسانی توشبوو،یان بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی.

✔️ پابەند بوون بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان بەباشی،بەئاوسابوون.

✔️ بەکارهێنانی دەستەسڕ (کلێنکس ) لەکاتی پژمین و کۆکەو دواتر فڕێدانی لەشوێنی تایبەتدا.

✔️ دورکەوتنەوە لەدەست لێدانی ڕاستەوخۆی لە چاوو دەم بەتایبەت لەو کاتەدا کە دەستت پاک نەبێت.

⚠️ کێن ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانەی توند هەیە؟

✔️ ئافرەتی دووگیان.

✔️ کەسانی خوار تەمەن ٥ ساڵ و گەورەتر لە ٦٥ ساڵ.

✔️ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ڕەبۆ ، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەکرە.

✔️ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان زۆرە لەگەڵ نەخۆشانی تووشبوو ( وەک پزیشکان و ستافی تەندروستی).

بەهیوای لەش ساغی بۆ هەموو لایەک

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
شاری پزیشکی ڕانیە
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

01/05/2022

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت،
داواکارم لە خوای گەورە کە پەرستش و ڕۆژووی گشت لایەک قبوڵ بکات.

05/03/2022

🌙پەیوەندی نەخۆشی شەکرە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان 🌙

لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە پێویستمان زانی چەند زانیاریەک بخەینە ڕوو سەبارەت بە ڕۆژوو گرتن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە...

🔹 ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەیانەوێت کە ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بگرن پێویستە کە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە ببینرێن بۆ دوو مەبەست :
١. بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ بکرێت کە ئایا ئەو کەسە دەتوانێت ڕۆژوو بگرێت یان نا.
٢. بۆ ڕێکخستنەوەی چارەسەرەکانی کە بۆ نەخۆشیەکە وەری دەگرێت چونکە ڕەنگە وا پێویست بکات کات و جۆری چارەسەرەکان دەستکاری بکرێت و بگۆڕدرێن.

⚠️ئەو کەسانە کێن کە باشتر وایە بەڕۆژوو نەبن؟
♦️ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە
♦️ ئەو کەسانەی کە شەکرەی جۆری دوویان هەیە بەڵام پێویستیان بەدوو جار یان زیاتر بەکارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین هەیە لەڕۆژدا.
♦️ ئەو کەسانەی کەشەکرەی جۆری دوویان هەیە و تووشی ماکەکانی نەخۆشیەکە بوون وەک: سستی گورچیلەکان، کێشەی تۆڕی چاو، نەخۆشی بۆڕیەکانی خوێنبەری دڵ و مێشک(جەڵتە)، یان ئەوانەی زوو توشی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەبن..

🔶ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن باشتر وایە ئەم ڕێنماییانە جێ بە جێ بکەن:

▪️ئەگەر ئەنسۆلین بەکاردەهێنرێت باشتر وایە لەکاتی پارشێودا ڕێژەیەکی کەمتر لە جاران ئەنسۆلین بەکاربهێنرێت، وە ڕەنگە پێویست بکات کە جۆری ئەنسۆلینەکە دەستکاری بکرێت..

▪️ئەو کەسانەی کە بەڕۆژو دەبن هەرکاتێک هەستیان بە نیشانەکانی دابەزینی ڕێژەی شەکر کرد وا باشترە کە ڕۆژووەکەیان بشکێنن...

▪️ ئەگەر چارەسەرەکان کە بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێنرێن پشتگوێ بخرێن یان بەڕێکی بەکارنەهێنرێن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و لەهەمان کاتدا بەهۆی ڕۆژوو گرتنەکەوە تووشی وشک بوونەوە دەبێت، سەرەنجام ڕەنگە ببێتە هۆی تڕشەڵۆک بوونی خوێن کە مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کەسەکە بۆیە باشتر وایە کە لە هەموو کات ڕێکتر بەکاربهێنرێن..

▪️ لە ڕەمەزاندا باشتر وایە زیاتر لە جاران چاودێری ڕێژەی شەکرە بکرێت..

▪️ کاتی بەربانگ نابێت خواردنی شیرین و چەور بخورێت، دەبێت کە کەم کەم خواردن بخورێت و ئەو خواردنانەی کە ڕیشاڵیان زۆرە زیاتر بەکاربهێنرێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاو یان هەر خواردنەوەیەکی تر کە ڕێژەی شەکر تێیدا زۆر نەبێت...

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ

📍ناونیشانی کلینیک :
ڕانیە - شەقامی پزیشکان
🏥 شاری پزیشکی ڕانیە

٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨

05/02/2022

دەست نیشان کردن و چارەسەرکردنی نەخۆشێک کە تووشی نەخۆشی کەڕووی ڕەش بوو بوو..
دوای ئەوەی کە نەخۆشێکی تووشبوو بە کۆڤید١٩ سەردانی کردین، نەخۆشەکە لە نیشانەکانی کۆڤید١٩ چاک بوو بووەوە بەڵام بەدەست ئازاری زۆری سەروو بێ هێزی و کەمبونەوەی بینایی چاوی ڕاست و هەست کردن بە بۆنی ناخۆش دەیناڵاند،
گومانمان کرد کە نەخۆشیەکە بە تەنها کۆڤید١٩ نیە بۆیە ڕەوانەی پزیشکی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ کرا (بەڕێز
Dr peshraw khalid:: دکتۆر پێشڕەو خالد
لە شاری ڕانیە)دوای هەڵسەنگاندن پشکنینی تایبەت لەلایەن بەڕێزیانەوە دەرکەوت کە ئەو نەخۆشە بەداخەوه تووشی نەخۆشی کەڕوی رەش بووە بەڵام خۆشبەختانە لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشیەکە دابوو و زوو دەست نیشان کرا، هەر بۆیە بڕیاری چارەسەری پێویست و بەپەلەی بۆ دراو نەخۆشیەکەی چارەسەری تەواوەتی بۆ ئەنجام درا..

سوپاس بۆ خوا ئێستا نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە...

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

🔹 دکتۆر رسـول احمــد بڵبــاس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شـــاری پزیشـــکی ڕانیـــە
ڕانیـــە - شەقامی پزیشکان
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦ - ٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨

13/12/2021

دواین لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریدەخەن کە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگری دەکات لە مەترسیەکانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە کە ناوی ئۆمایکرۆنە.

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پسپۆری هەناوی
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

14/08/2021

پزیشکی پسپۆڕ » دکتۆر رسول احمد بڵباس «
پسپۆڕێ نەخۆشییەکانی ھەناوی و دڵ و شەکرە

19/07/2021
28/06/2021

دكتور رسول احمد بڵباس من مواليد العراق
خريج الجامعة السليمانية كلية طب ٢٠١٢
زميل المجلس العراقي للاختصاصات الطبية
البورد العراقي اختصاص الباطنية

12/06/2021

⚠️چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی پەتای سکچوون و ڕشـانەوە دەبیت؟

▪️ئەگەر نیشانەکانی وشک بوونەوەت هەبوو وەک سەرگیژ خواردن و بورانەوە و کەم بوونەوەی میز کردن بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی ئاسایی دا یا تۆخ بوونی ڕەنگی میز.

▪️ئەگەر هەستت کرد بە بوونی خوێن لەگەڵ پیساییەکەتدا.

▪️بوونی ڕشانەوەی بەردەوام یاخود ڕشانەوەکە وات لێ بکات کە نەتوانیت بخۆیت و بخۆیتەوە.

▪️بەرزبوونەوەی ڕێژەی پلەی گەرمی لەش بۆ سەروو ٣٨ پلەی سیلیزی.

▪️ئەگەر نیشانەکان درێژەیان کێشا بۆ زیاتر لە چەند ڕۆژێک.

▪️ئەگەر لە چەند هەفتەیەک پێش تووش بوون بە پەتاکە لە سەفەر بووبیت بەتایبەت لەو شوێنانەی کە لەڕووی پاک و خاوێنیەوە دواکەوتوون.

▪️ئەگەر نەخۆشیەکی درێژخایەنت هەبێت وەک سستی گورچیلەکان یاخود هەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵە، یا کێشەی کەمی بەرگری جەستەت هەبێت جا بەهۆی دەرمانەوە بێت یا نەخۆشی درێژخایەن..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسـول احمــد بڵبــاس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شـــاری پزیشـــکی ڕانیـــە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیـــە - پشـت بـــازاڕی لەنـــگە

31/05/2021

May 31, Wold No To***co Day
٣١ی ئایـــار
ڕۆژی جیـــهانی وازهێنــانە لە جگــــەرە کێشــان 🚬

هەتا زووتر وازبهێنیت لە جگەرە کێشان دوورتر دەبیت لە تووشبوون بە شــــێرپەنجە و نەخۆشـــیەکانی دڵ و ســیەکان و نەخۆشــیەکانی تر کە بەهۆی جــگەرە کێشـانەوە دروست دەبن، بەشێوەیەک کە هەر بە زوویی دوای چەند سەعاتێک لە وازهێنان لە جگەرە کاریگەریە ئەرێنیەکان دەست بە گۆڕانکاری دەکەن لە جەستەی مرۆڤدا..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

22/05/2021

⚠️شـــەکرەی دووگیـــانی چیـــە؟
⚠️نیشــانەکانی چیــن؟
⚠️ئەو هۆکارانە چین کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکەن؟
⚠️مــــاکەکانی نــەخۆشــیەکە چیـن؟
⚠️ چـــۆن چــــارەسەر دەکرێت؟

⚠️شـــەکرەی دووگیـــانی چیـــە؟
🔹شەکرەی دووگیانی جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە، بە نزیکەیی ١٠% ی خانمان لە کاتی دووگیانیدا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، تەنانەت ئەگەر کەسەکە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشی شەکرەشی نەبووبێت..
ئەم جۆرەی نەخۆشی شەکرە زۆربەی جار دوای لە دایک بوونی مناڵەکە و تەواو بوونی ماوەی سکپڕی نامێنێت و کەسی تووشبوو دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی بەڵام ڕەنگە کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر کۆرپەلە و هەروەها مەترسی دایکەکە زیاد دەکات بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە داهاتوودا.

⚠️نیشانەکان چین؟
🔹زۆربەی کات بێ نیشانەیە و بەزۆری لەکاتی پشکنینی پێشوەختە دەست نیشان دەکرێت..
لە دیارترین نیشانەکانیش ئەمانەن:
- زۆر تینوو بوون و ئاو خواردنەوە
- زۆر میز کردن
- زۆر برسی بوون و زۆر نان خواردن
- دەم وشک بوون
- هیلاکی

⚠️ئەو هۆکارانە چین کە مەترسی توشبوون زیاد دەکەن؟
- تەمەن زیاتر بێت لە ٢٥ ساڵ
- کێشی زیاد و قەڵەوی
- ئەوانەی پێش سکپری شەکرەیان بەرزتر بووە لە ئاسایی بەڵام نەخۆشی شەکرەیان نەبووە
- هەبوونی پێشینەی شەکرەی دووگیانی
- بوونی کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە خێزاندا
- نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان
- بوونی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی ئاستی چەوریەکانی خوێن
- پێشینەی لەبارچوونی مناڵ یان بوونی مناڵێ ناکام

⚠️ماکەکانی نەخۆشیەکە چین؟
🔹ماکەکانی نەخۆشیەکە لەسەر دایکەکە:
- مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ئیکلامپسیا و بەرزی فشاری خوێن زیاد دەکات
- زیاد بوونی مەترسی توشبوون بەنەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لە داهاتوودا
- مەترسی دووبارە بوونەوەی هەمان نەخۆشی لە سکپریەکانی داهاتوو هەیە

🔹ماکەکانی لەسەر کۆرپەلەکە :
رەنگە ئەگەر چاودێری ورد بکرێت مناڵەکە کێشەی تەندروستی بۆ دروست نەبێت بەڵام ئەگەر بە باشی چاودێری و چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی:
- کێشی زیادە لە مناڵدا کە ئەمەش پرۆسە لە دایک بوونەکە ئاڵۆز و قورس دەکات
- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە منداڵەکەدا دوای لە دایک بوون
- زیاد بوونی شلەی ئەمنیۆتیک
- زەردوویی
- لە دایک بوونی پێشوەخت
- مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات لە داهاتوودا
- هەندێ جار مەترسی مردنی کۆرپەکە هەیە.

⚠️ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر و لەژێر چاوديری پزیشکدا پێویست دەکات شێوازی ژیان و خواردنی نەخۆشەکە ڕێکبخريتەوە و چارەسەری پێویستی لە شێوەی دەرزی ئەنسۆلێن یا حەب بۆ دابنريت..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

14/05/2021

🔹بەکــتریای گــەدە چیە؟
Helicobacter pylori (H. pylori)

جۆرە بەکتریایەکە لە ڕێی خواردنی پیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ لەشی مرۆڤ و لەناو گەدەدا دەنیشێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی گەدە و برینی ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ و گەدە،
بەنزیکەیی نیوەی دانیشتوانی سەر زەوی هەڵگر یا تووش بووی ئەم بەکتریایەن.

🔹مەترسییەکانی چین؟
بەکتریای گەدە دەبێتە هۆی :
- هەوکردنی ناوپۆشی گەدە
- برینی گەدە
- برینی ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ
- شێرپەنجەی گەدە

🔹نیشانەکانی نەخۆشیەکە چین؟
زۆربەی خەڵکی کە تووشبووی نەخۆشیەکەن نیشانەیان نیە، بەڵام کاتێک نیشانەکان هەست پێ دەکرێن لە دیارترینیان ئەمانەن:
- ئازاری گەدە
- هێڵنجدان
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- زۆر قرقێنە لێدان
- دابەزینی کێشی لەش

🔹چۆن دەست نیشان دەکرێت ؟
- پشکنینی هەناسە
Urea breath test
لە دوای خواردنەوەی جۆرە مادەیەکی تایبەت بە پشکنینەکە
- پشکنینی پیسایی
H. Pylori Ag in stool
- پشکنین لە ڕێی هەناوبینیەوە
) ناضوری گەدەو دوانزەگرێ(

🔹 چۆن چارەسەر دەکرێت ؟
لە ڕێی دەرمانی دژە بەکتریا و دژە ترشی گەدە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە دەبێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بنوسرێت.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

12/05/2021

جـەژنی ڕەمـەزانتـان پــیرۆز بێـت و پەرستشەکـانتـان قبـوڵ بێت.

08/05/2021

زۆرجار باسی کەمی ڤیتامین دی و چارەسەرکردنی دەکرێت ، بەڵام ئایا هەرگیز پرسیارت لە خۆت کردووە کە ئەگەر ڤیتامین دی زیاد لە پێویست لە جەستەماندا هەبێت ڕەنگە تووشی زیانمان بکات؟

ژەهراوی بوون بە ڤیتامین دی حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام ئەگەر ڕوو بدات دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ..
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو دەدات کە بەڕێژەیەکی زیاد لە پێویست ڤیتامین دی لە ڕێی حەبەوە یا دەرزیەوە بەکاردەهێنرێت..

یەکێک لە ماکە سەرەکیەکانی ئەوەیە کە ڕێژەی کالسیۆمی خوێن زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی نیشانەکانی وەک هێڵنجدان و ڕشانەوە و بێ هێزی جەستە و زۆر میزکردن، وە ڕەنگە ببێتە هۆی ئازاری ئێسقان و کێشە تەندروستیەکانی گورچیلە بەتایبەت دروست بوونی بەردی گورچیلە.

لەبەرئەوە
⚠️هەرگیز هەوڵ مەدە بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆر چارەسەری ڤیتامینی یا هەر چارەسەرێکی تر بەکاربهێنیت..

⚠️ئەگەر یەکێک لەکاتی بەکارهێنانی ڤیتامین دی هەستی کرد ئەو نیشانانەی تیادا دەرئەکەوێت دەبێت کە بە زووترین کات پزیشکەکەی ئاگادار بکاتەوە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک
🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

02/05/2021

چەند زانیاری و ڕێنماییەک دەربارەی ئەو بەرواری بەسەرچوونەی کە لەسەر دەرمان دادەنرێت

- ئەم بابەتە ڕەنگە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ببینەوە و پرسیار لەلای زۆربەمان دروست بکات .

- مێژووی بەرواری بەسەرچوون لەسەر دەرمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ کە بڕیارێک دەرکرا لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کە تیایدا کۆمپانیاکانی دەرمان ناچارکران کە مۆری بەرواری بەسەرچوون بخەنە سەر بەرهەمەکانیان.

- ئەم بەروارە واتای ئەوەیە کە ئەو کۆمپانیایەی کە دەرمانەکەی دروست کردووە گرەنتی ئیش کردنی تەواوەتی و سەلامەتی دەرمانەکە دەدات پێش بەرواری بەسەرچوونەکەی، واتە لە دوای تەواوبوونی ئەو بەروارە ئەو دەرمانە ڕەنگە وەک پێویست کاریگەری نەبێت یاخود ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ..

- بەگشتی زۆربەی جۆری دەرمان کاتێک بەرواری بەسەرچوونەکەی تەواو دەبێت زیانی تەندروستیان نیە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە کە لە دوای بەسەرچوون کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن لەسەر تەندروستی مرۆڤ بۆیە هەرگیز هەوڵ مەدە دەرمانی ماوەبەسەرچوو بەکار بهێنیت چونکە ئەگەر زیانیشی نەبێت، سودێکی ئەوتۆی لێ نابینیت..

- ئەگەر دەرمانێکت هەبوو و ماوەیەکی زۆرە بەکارت نەهێناوە باشتر وایە دڵنیا ببیتەوە لە بەرواری بەسەرچوونەکەی.

- دەبێت کە دڵنیا بیتەوە لەوەی کە دەرمان بە شێوەیەکی تەندروست هەڵبگریت، بەو شێوەیەی کە لەسەر لیفلێت و پاکەتەکەی نوسراوە..

- هەرکاتێک هەستت کرد ئەو دەرمانەی کە بەکاری دەهێنیت، بۆن و تام یا ڕەنگی گۆڕاوە باشتر وایە بەکاری نەهێنیت و پرسیار لە پزیشکەکەت یا پزیشکێکی دەرمانساز بکەیت..

- هەندێک جار رۆژ و مانگی بەسەرچوون بە ڕوونی نووسراوە بەڵام هەندێ کات تەنها ئاماژە بە مانگی بەسەرچوونەکە کراوە;

کاتێک لە دەرمانێک نوسراوە Expiry date واتای چیە؟
بۆ نموونە نوسراوە
Expiry Date : July 2021
مانگی ٧ی ٢٠٢١
واتا ئەو دەرمانە بەکاردێت تا بەرواری ٣١ی ٧ ٢٠٢١

کاتێک لە دەرمانێک نوسراوە Use by date یان Best before واتای چیە ؟
بۆ نموونە نوسراوە
Use by date : July 2021
مانگی ٧ی ٢٠٢١
واتای ئەوەیە کە ئەم دەرمانە لە دوای ١ی٧ی ٢٠٢١ بۆ بەکارهێنان ناشێت..

ئەو دەرمانانەی کە لە شێوەی قەترە یا شروبن سەرەڕای بەرواری بەسەرچوونەکەی شێوازێکی تری بەسەر چوونیان هەیە کە زۆربەی کات لەسەر پاکەت و لیفلێتەکەی دەنووسرێت
بۆ نموونە شروبی دژە بەکتریا ٧-١٤ رۆژ دوای کردنەوەی سەری شروبەکە بەسەردەچێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی نۆرینگە:
شاری پزیشکی ڕانیە - ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

ژمارەی سکرتێر:
📞
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

25/04/2021

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکانی جگەر؟
نیشانەکانی چین؟

🔸جگەر یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی جەستەی مرۆڤ..
🔸 یارمەتیدەری سەرەکی هەرس کردنی خۆراک و پاککردنەوە و پاڵفتەکردنی جەستەی مرۆڤە لەو مادە ژەهراوی و زیانبەخشانەی کە لە لەشدا دروست دەبن.

🔹ئەو هۆکارانە چین کە وادەکەن جگەری مرۆڤ نەتوانێت وەک پێویست ئیش بکات یان جگەر تووشی نەخۆشی بکەن؟
- هۆکاری بۆماوەیی
- هەوکردنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسەوە لە دیارترینیان جۆری A و B و C
- بوونی نەخۆشی لە سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ
- شێرپەنجەی جگەر و زراو و جۆگەی زراو
- خواردنەوەی کحول (مەی)
- کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا
- بەکارهێنانی هەندێ جۆری دەرمان و دەرمانی گیایی

🔹باوترین نیشانەی نەخۆشیەکانی جگەر چین؟
- زەردبوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو
- ئازاری سک و ئاوسانی سک
- ئاوسانی قاچ و قوڵەپێ
- خورانی پێست
- تۆخ بوونی ڕەنگی میز
- کاڵ بوونەوەی ڕەنگی پیسایی
- زوو هەست کردن بە هیلاکی
- هێڵنجدان و ڕشانەوە
- دڵپڕی و نەمانی ئارەزووی خواردن

🔺لەکاتی بوونی هەر یەکێک لەم نیشانانەی سەرەوە پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببینرێیت و ڕێنمایی و پشکنینی پێویستت بۆ بکرێت..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

دکتــۆر
رسـول أحــمـد بڵبــاس
پسپۆڕی هەنــاوی
شــاری پـزیشـکی ڕانـیە
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

19/04/2021

جـگەرە کێشـان هۆکاری سەرەکی مردنی زیاتر لە ٤٨٠ هەزار کەسە لە ساڵێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئەمەش دەکاتە هۆکاری یەک لەسەر پێنجی مردن لە ساڵێکدا لەو وڵاتە،
بە تێکڕایی جگەرە کێشان ١٠ ساڵ مردن نزیکتر دەکاتەوە لە کاتی خۆی..

با ئەم ڕەمەزانە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئیتر واز بهێنیت لە جگەرە کێشان و بەرەو تەندروستیەکی باشتر هەنگاو بنێیت..

دکتۆر رسـول أحمـد بڵباس
پسپۆڕی هەناوی
شاری پزیشکی ڕانیە
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

18/04/2021

🔸ئایا ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن میوە بخۆن؟
🔸ئایا خواردنی کام جۆرەی میوە تەندروستە وکام جۆرەی تەندروست نیە؟

چەند ڕونکردنەوەیەک دەربارەی خواردنی میوە لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

لەوانەیە گوێبیستی ئەوە بووبیت کە خواردنی میوە خراپە بۆ کەسێک کە نەخۆشی شەکرەی هەیە و میوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا.

لە ڕاستیدا میوە جۆرە شەکرێکی سروشتی تێدایە کە پێی دەوترێت فرەکتۆز کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا بەڵام ئەوە نابێت ببێتە هۆی وازهێنان لە خواردنی میوە چونکە میوەکان بە گشتی ڕێژەیەکی بەرچاو ڤیتامین و کانزاو فایتۆکیمیکاڵیان تێدایە کە مەترسی توشبوونت بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و جەڵدەی دەماغ کەمدەکەنەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو کەسانەی کەنەخۆشی شەکرەیان هەیە مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشیانەی کە باسکران زۆرە.

میوەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕیشاڵیان تێدایە کە سودێکی زۆری تەندروستی هەیە بەتایبەت ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر، وەهەروەها کاتێک میوە دەخورێت هەست بەتێری دەکەیت و کەمتر هەست بە برسێتی دەکەیت، ئەمەش وا دەکات کە کێشت جوانترو باشتر کۆنترۆڵ بکەیت، کە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە لە کەسی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.

میوەکان بەشێوەیەکی گشتی تەندروستن بۆ کەسێک کە نەخۆشی شەکرەی هەیە بەڵام لە هەموویان تەندروستتر و سەدبەخشتر ئەمانەن کە تێکرای ڕێژەی شەکر لە پێکهاتەکانیاندا کەمە وەک:
- گێلاس 🍒
- تووتڕک و تووی ڕەش
- شڵیک 🍓
- سندی
- قەیسی
- هەنار
- هەڵوژە
- کێوی 🥝
- خۆخ 🍑
- پرتەقاڵ 🍊
- لیمۆ 🍋
- سێو 🍏
- مۆزی تەواو پێنەگەیشتوو [سەوز]
- مانگۆ 🥑
- هەرمێ 🍐
- ترێ 🍇

وە هەروەها خورما یەکێکە لەو خۆراکانەی کە تێکرای ڕێژەی شەکر لە پێکهاتەیدا مام ناوەندەو ڕێژەیەکی زۆر مادەی ڕیشاڵی تێدایە و دەکرێت کە لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە سودی تەندروستی هەبێت بەمەرجێک کە ڕۆژانە لە ١٠ دەنک خورما زیاتر نەخورێت..

خواردنی ئەمانەی کە باسکران واباشترە کە بەسەر کاتەکانی ڕۆژدا دابەش بکرێن لەجیاتی ئەوەی کە هەمووی لە یەک کاتدا بخورێت...

وەهەروەها ئەمانەی خوارەوە کە تێکرای ڕێژەی شەکر لە پێکهاتەکانیاندا زۆرە باشترە کە نەخورێن یان بەڕێژەیەکی کەم بخورێن وەک :
- شوتی 🍉
- کاڵەک 🍈
- ئەناناس 🍍
- مێوژ و کشمیش
- مۆزی تەواو پێگەیشتوو [زەردی خاڵ خاڵ]

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک و قبوڵ بوونی پەرستشەکانتان.

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

Want your practice to be the top-listed Clinic in Ranya?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

دەست نیشان کردن و چارەسەرکردنی نەخۆشێک کە تووشی نەخۆشی کەڕووی ڕەش بوو بوو..دوای ئەوەی کە نەخۆشێکی تووشبوو بە کۆڤید١٩ سەر...

Category

Telephone

Website

Address


Nawroz Street
Ranya
Other Doctors in Ranya (show all)
Dr. Zhino Adil Clinic Dr. Zhino Adil Clinic
Ranya
Ranya

‎پسپۆر دکتۆرا لە نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت ‎ڕانیە : ژ.م :( ٠۷۷٠۲۸۱٥٠٥٠)

Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة
شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن
Ranya

پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە و غوددە و هەرس و جگەر

Dr dlvin omar Dr dlvin omar
Ranya
Ranya

Dr peshraw khalid:: دکتۆر پێشڕەو خالد Dr peshraw khalid:: دکتۆر پێشڕەو خالد
Ranya

دکتۆرا( بۆرد) لە بواری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و جو?

Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی
Ranya, 46012

پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن

Dr. Hoshang Azad Dr. Hoshang Azad
ڕانیە
Ranya, 46012

دکتۆر هۆشەنگ ئازاد _ نەشتەرگەری گشتی

Pzishke Tom :: پزیشکی تۆم Pzishke Tom :: پزیشکی تۆم
Ranya

Doctor and Beauty

Dr. Barham Muhamed Rasul : دکتۆر بەرھەم محمد ڕسول Dr. Barham Muhamed Rasul : دکتۆر بەرھەم محمد ڕسول
Ranya
Ranya

دکتۆرا (بۆرد) لەنەخۆشییەکانی ئێسک و شکاوی و فەقەرات و پێکانە وەرزشییەکان

Dr. Muhammad Rasull's clinic Dr. Muhammad Rasull's clinic
Kurdistan
Ranya

ڕانیە - ته لارى پزيشكى سينا-به رانبه ركلينكى پزيشكى شيفا- سەنتەری ددانی سینا ـ بۆ جوانکاری و چاندنەوە

Dr Karwan Bakhtyar# د. کاروان بەختیار حمەمجید Dr Karwan Bakhtyar# د. کاروان بەختیار حمەمجید
ڕانیە/بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن/تەنیشت کلینیکی پزیشکی شیفا
Ranya, 00964

بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو و چارەسەری نەخۆشی چاو https //www.instagram.com/dr_karwan_bakhtyar