یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية
پەیجی فەڕمی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پیرۆزبایی لە دوو ناوبژیوانی دەکات
دوای تاقیکردنەوەیان لە خولی ڤار بۆ ناوبژیوانانی عێراق، دوو ناوبژیوانی شاری سلێمانی توانییان سەرکەوتووبن و بەشداری بەڕێوەبردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکەن.
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی هەردوو ناوبژیوان، بەختیار حسێن یاریدەدەری ناوبژیوان و محەممەد نەژاد دەکەین دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوون لە تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی عێراق.
ئێمە هەموو کاتێک خۆمان بەپاڵپشت و هاوکاری ناوبژیوانانی سلێمانی و دەوروبەری دەزانین بۆ بەڕیوەبردنی خولەکانی عێراق، هیوادارین هەموو کات لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیەدابن کە پێیان ئەسپێرێت.
بەختیار حسێن یاریدەدەری ناوبژیوان دوای سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی عێراق، بەشداری بەڕێوەبردنی قۆناغی دووەمی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.
محەممەد نەژاد ناوبژیوان ناوەڕاست، یەکێکیترە لە ناوبژیوانە سەرکەوتووەکانی پارێزگای سلێمانی لە خولی ڤار و ساڵی داهاتووش بەشداری بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
وێنە
مەڕاسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی راهێنانی ئاسیاوی بەسەر راهێنەران
وێنە
وەرگرتنەوەی بڕوانامەی راهێنەرانی ئاسیاوی
وێنە
مەڕاسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی (C) ئاسیای بەسەر راهێنەران
بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نازم جەبار وانەبێژیی ئاسیاوی، کۆمەڵێک میوانی بەڕێز دوای هاتنەوەی بڕوانامەی راهێنەران لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بەسەر راهێنەران دابەشکرا.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە وتاری کاروان حەمە فەرەج سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نازم جەبار وانەبێژی ئاسیاوی دەستی پێکرد و هیوایان خواست راهێنەران دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و رۆلێکی گرنگ بگێڕن لە دروستکردنی نەوەیەکی نوێ لە یاریزانان بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.
خولی راهێنانی راهێنەرانی ئاسیاوی (C) لە بەرواری (11 تا 25 - 11-2023) بەشێوازی تیۆری و پراتیکی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئاگادارییەک لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانیەوە
یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری گشت ئەو راهێنەرانە دەکاتەوە کە بەشداری خولی راهێنانی راهێنەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (C) ئاسیایی کردووە، رۆژی سێشەممە بەرواری (23-4-2024) کاتژمێر (3) لە بارەگای سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوە بڕوانامەکانیان
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی لەهەواڵی رێبین سەربەستیان پرسی
دوای ئەوەی لە یاری فێرگەکەیان تووشی پێکان هات و نەشتەگەری بۆ چاوی بۆکرا، سەرۆکی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی هەواڵی یاریزانی ناوبراوی پرسی.
کاوە سدیق، سەرۆکی لیژنەی فێرگەکەکانی سلێمانی لە تەندروستی یاریزانی ناوبراوی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ رێبین سەربەست خواست.
کاوە سدیق، پاڵپشتی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لیژنەی فێرگەکانی بۆ یاریزانی ناوبراو دووپات کردەوە
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
رێبین سەربەست، لە فێرگەی ئاشتی بەباشترین یاریزانی یاری نێوان هەردوو فێرگەی (ئاشتی × چیا) دەستنیشانکرا
وێنە
خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
قۆناغی کۆتایی
ئاشتی 4-1 چیا
ئاژیار عوسمان، لە فێرگەی ئایندەی ئازادی بەباشترین یاریزانی یاری نێوان (ئایندەی ئازادی × بەکرەجۆ) دەست نیشانکرا
وێنە
خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
قۆناغی کۆتایی
ئایندەی ئازادی 3-2 بەکرەجۆ
ئاگاداریەک لە لیژنەی فێرگەکانی تۆپی پێی سلێمانی و دەوروبەری
دوای وەستانی یاریەکانی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری، جارێکیتر یاریەکان دەست پێدەکاتەوە.
لیژنەی فێرگەکان بڕیاریدا رۆژی شەممە بەرواری (20-4-2024)کێبڕکێکانی خولەکە دەست پێدەکاتەوە بەم خشتەیەی خوارەوە.
🏟یاریگای کازیووە
9 - 10⏰
بەکرەجۆ × ئایندەی ئازادی
🏟 یاریگای کازییوە
10 - 11⏰
ئاشتی × چیا
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی راهێنانی راهێنەران بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (D) لەسەر ئاستی ئاسیا و عێراق.
هەر ئارەزوومەندێک دەیەوێت ببێتە خاوەنی بڕوانامەی باوەڕ پێکراوی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و عێراق، بەزووی سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی سلێمانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن و هێنانی پێداویستیەکان.
بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە
م. رزگار بایز 07701567544
م. رەفیق 07701926976
تێبینی...
کاتی دەستپێکردنی دەوامی یەکێی تۆپی پێی سلێمانی رۆژانی یەکشەممان و سێشەممان کاتژمێر (3:00 - 5:30) دەبێت
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
چەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت
"تَقَبَلَ اللهُ مِنا وَمِنْكُم صالِحُ الأَعمال"
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانیەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان و سەرجەم وەرزشکاران کوردستان دەکەین، بەبۆنەی هاتنی چەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە.
هیوادارین ئەم چەژنە ببێتە خۆشی و شادی بۆ گشت لایەک وە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاواتەکانتان...
یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
خولی راهێنەرایەتی بۆ راهێنەران لەسەر ئاستی ئاسیا دەکرێتەوە
زانیاری لە کۆمێنتە 👇👇👇
چەند دیمەنێکی نەبینراوی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری تەنیا کردنەوەی خولەکە نیە، بەڵکو یاریزانان و فێرخوازان فێری چەندین وانەی جوانی رەوشت و رێزگرتن و پەروەردەیەکی تەندروست دەکرێن .
نابێت رۆڵی سەرپەرشتیار و راهێنەران لەبیر بکرێن کە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە دیمەنە جوانانەی خولەکە
وێنە
بەشێک لە وێنەی تیپە بەشداربووەکانی خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری بەسەرپەرشتی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پیرۆزبایی لە ناوبژیوانانی دەکات
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لیژنەی ناوبژیوانانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ناوبژیوانانی شاری سلێمانی دەکەین، دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراتیکی ناوبژیوانانی عێراقدا سەرجەمیان سەرکەوتوو بوون.
ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوە هەموو کات پاڵپشتی سەرجەم وەرزشکاران بەتایبەتی ناوبژیوانان دەکەین، هیوادارین ناوبژیوانان ببنە نمونەیەکی جوان بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم خولەکانی عێراق.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
وێنە
بەشێک لە وێنەکانی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری، بەسەرپەرشتی لیژنەی فێرگەکانی سەر بەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
خشتەی یاریەکانی جەولەی (دووەم)ی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
🗓 ڕۆژی هەینی (1-3-2024 )
🏟 یاریگای چیا
⏰ كات (9:30 بۆ 10:30)ی بەیانی
چیا × CCPA
⏰ كات (10:30 بۆ 11:30)ی بەیانی
مادێرا × قلیاسان
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
خشتەی یاریەکانی جەولەی (دووەم)ی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
🗓 ڕۆژی هەینی (1-3-2024 )
🏟 یاریگای کازیوەی دوو
⏰ كات (9:30 بۆ 10:30)ی بەیانی
بێساران × ئایندەی ئازادی
⏰ كات (10:30 بۆ 11:30)ی بەیانی
لاوانی ئاشتی× تەکیە
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
خشتەی یاریەکانی جەولەی (دووەم)ی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
🗓 ڕۆژی هەینی (1-3-2024 )
🏟 یاریگای کازیوەی یەک
⏰ كات (9:30 بۆ 10:30)ی بەیانی
تیشک × سەرگرمە
⏰ كات (10:30 بۆ 11:30)ی بەیانی
سەیدسادق × ناوەندی شۆڕش
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پیرۆزبایی لە ناوبژیوانێکی نێودەوەڵەتی دەکات
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی دکتۆر هاوکار سالار دەکەین
بهبۆنهى متمانهپێكردنى وهك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یاری فوتساڵ بۆ ساڵى 2024 واته 11 لهسهریهك.
ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی هەموو کات پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم وەرزشکاران بەبێ جیاوازی دەکەین، هیوادارین ناوبراو رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی وەرزش بەگشتی کاری ناوبژیوانی بەتایبەتی.
لهمهراسیمێكى تایبەتی یهكێتى تۆپى پێى عێراق كه بۆ ناوبژیوانانى نێودهوڵهتى فیفا بەڕێوەچوو، دكتۆر هاوكار سالار ئهحمهد خهڵاتى ڕێزلێنانى پێ بهخشرا لهلایهن (کاپتن عەدنان درجال) سهرۆكى فیدراسیۆنی تۆپى پێى عێراق وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یاری فوتساڵ.
نبارك الحكم الدولي د. هاوكار سالار احمد لتكريمه استلام الباج الاتحاد الدولي لكرة القدم و اعتماده كحكم دولي لسنة 2024 من قبل رئيس اتحاد العراقي لكرة القدم كابتن عدنان درجال في مقر اتحاد الكرة.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
وێنە
یەکەم جەولەی یاریەکانی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
ئەنجامی یاریەکانی یەکەم جەولەی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
چەرموو (1-7) یانەی ئاشتی
شەهید ئارام (6-4) پێشڕاوی دوارۆژ
ئاسۆ (4-1) ئاشتی نوێ
سلێمانی نوێ (2-4) پێشمەرگە
گوندی ئەڵمانی (0-10) بەکرەجۆ
شکۆ (0-10) سەرچنار
راگەیاندنی لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
لە یەکەم جەولەی یارییەکانی خولی فێرگەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری هەریەک لە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و سکرتێر و ئەندامانی لیژنەی فیرگەکانی سلێمانی و سەرۆکی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی، لە سەرجەم یارییەکانی یەکەم جەولەی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوربەری ئامادەبوون.
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی فیرگەکانی سلێمانی دەخوازین بۆ هاوکاری و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی خولەکە و خەمخۆریان بۆ وەرزش بە گشتی و فێرگەکان بە تایبەتی.
لیژنەی فێرگەکانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
خشتەی یارییەکانی یەکەم جەولەی خولی فێرگەکانی سلێمانی و دەوروبەری
- ڕۆژی شەمە (24-2-2024 )
كات (١٠ بۆ ١١)ی بەیانی
یاریگای کازیوەی یەک
فێرگەی سلێمانی نوێ × فێرگەی پێشمەرگە
كات (١١ بۆ ١٢)ی بەیانی
فێرگەی ئاسۆ × فێرگەی ئاشتی نوێ
یاریگای کازیوەی دوو
كات (١٠ بۆ ١١)ی بەیانی
فێرگەی چەرموو × فێرگەی یانەی ئاشتی
كات (١١ بۆ ١٢)ی بەیانی
فێرگەی شەهید ئارام × فێرگەی پێشڕەوی دوارۆژ
كات (١٠ بۆ ١١)ی بەیانی
یاریگای داخراوی چیا
فێرگەی گوندی ئەڵمانی × فێرگەی بەکرەجۆ
كات (١١ بۆ ١٢)ی بەیانی
فێرگەی شکۆ × فێرگەی سەرچنار
سوپاس بۆ دکتۆر پێشین سەردار محەممەد
لە خولی فێرگەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری (پێشین سەردار محەممەد) وەک یاریدەدەری پزیشکی وەرزشی لە فێرگەی ئایندەی ئازادی بەبێ بەرامبەر خزمەت بە خولەکە و یاریزانان دەکات.
ئێمە لە لیژنەی فیڕگەکانی سلێمانی هیوای سەرکەوتن بۆ پزیشکی ناوبراو و فێرگەی ئایندەی ئازادی دەخوازین بۆ هاوکاری و سەرخستنی خولەکە.
لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Sulaimanieh
Slemani
Sulaimanieh
شارسپۆرت، بەشێکە لە دەزگایی میدیایی شارپرێس ، ڕوداو و گۆڕانکارییە وەرزشییە ناوخۆیی و جیھانییەکان دەگەیەنێت بە وەرگرانی
Sulaimanieh
التسويق الجيد يجعل الشركة تبدو ذكية لكن التسويق الرائع يجعل المستهلك يبدو ذكياً
IRQ
Sulaimanieh
پەیجێک بۆ پاڵپشتی وەرزشەوانان و خستنە ڕووی باشترین زانیاری و درووستکردنی پێشبڕکێ لەنێوان یاریزانان
Sulaimanieh, 46001
ئێمه گروپێكی وهرزشی شاخهوانی و گهشتیارین، گهشتی شاخهوانی تایبهت و گهشتی زانستی و گهشتی شوێنهواری ئهنجام دهدهین