د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad

دکتۆر فەهمی حسێن کاکەمد
دکتۆرا (بۆرد)لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەکانی خوێن
ئەندامی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ

28/06/2024

کیسی ئاو! داتای سەرسوڕهێنەر لە شارەزوور و گەرمیانەوە!پێشکەشکردنی لە بارشەلۆنا!

کیسی ئاو نەخۆشییەکە بە هۆی مشەخۆرێکەوە دروست دەبێت کە لە خواردنی پیسدا هەیە! بەتایبەتی سەوزە!
تەنها لە ساڵی رابردوودا، واتە ٢٠٢٣دا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە لەشارەزوور و گەرمیانەوە هاتوون و نەشتەرگەریان بۆ کراوە لە نەخۆشخانەی سمارت زیاترە لە ژمارەی کیسی ئاوی هەموو نەخۆشەکانی ئەوروپا لەو ساڵەدا! لەوەش زیاتر! تەنها شارۆچکەیەکی کوردستان بە ئەندازەی هەموو ئەوروپا ئەم نەخۆشییەی هەیە! لە داهاتوودا داتای وردتر دەخرێتەڕوو! چاوەڕوان بن.
بۆیە ئاسایییە ئەگەر ئێمە وەک پزیشک لە هەموو پزیشکانی جیهان لەم نەخۆشییەدا زیاتر ئەزموونمان هەبێت.
پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکم لە بارشەلۆنا لە مانگی رابردوودا لەسەر ئەم بابەتە سەرنجی پزیشکانی ئامادەبووی راکێشا! بەتایبەتی ئەوەی کە نەشتەرگەری سەرجەم نەخۆشەکان بەنازوور ئەنجام دەدەین.

لینکی تەواوی وتەکانم لە کۆنفرانسی ساڵانەی پزیشکانی نەشتەرکاری ئەوروپی لە کۆمێنت دانراوە.


سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر! خوای گەورە شیفای نەخۆشەکانمان بدات.

ESTS32 Dr Fahmi (youtube.com)

21/06/2024

تەسکبوونەوە و گیرانی سورێنچک

سورێنچک بریتییە لەو ئەندامەی کە خواردن لە دەمەوە دەگوێزێتەوە بۆ گەدە، لە کاتی تەسکبوونەوە یان گیران کێشەی گەورە دروستدەکات و هۆکارێکی سەرەکی پەککەوتن و مردنە! هۆکارەکانی بریتین لە شێرپەنجە (بەتایبەت لە بەتەمەنەکاندا) و زماکی (بەتایبەت لە منداڵاندا) هۆکارەکانی دیکە وەک روداوی هاتووچۆو ماددە توندوتیژەکان (وەک سوتان بە تێزاب) دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا رووبدات.
چارەسەری کاتی بریتییە لە فراوانکردن کە رەنگە لە هەندێک کەسدا سوودی هەبێت و لە هەندێکی دیکەدا سوودی نەبێت.
چارەسەری سەرەکی بریتییە لە لابردنی سورێنچک و دروستکردنی سورێنچکی تازە لە گەدە یان ریخۆڵە. لەزۆربەی بارەکاندا، بەتایبەت لە وڵاتانی دوواکەوتوو، ئەم نەشتەرگەرییە بە کردنەوەی سنگ و سک ئەنجامدەدرێت.
نەخۆشی ئەم جارەمان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بوو، هەر لە منداڵیەوە سورێنچکی تەسکبووبووەوە و لەم دوایانەدا بە تەواوی سورێنچکی داخرابوو، بۆ ١٥ رۆژ هیچی بۆ نەخورابوو، سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر ئێمە ئەم نەشتەرگەرییە بە نازوور ئەنجامدەدەین و لە کونێکی بچووکەوە لە سنگدا گەدە لەبری سورێنچک دادەنێنین.
(Minimally Invasive Esophagectomy)
وێنەی نەشتەرگەرییەکە لە کۆمێنت دانراوە. تێبینی بکە، شوێنی ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیە بە پلاستەری چاو داپۆشراوە! سوپاس بۆ خوای گەورە.
خوای گەورە شیفای نەخۆشەکانمان بدات و هیدایەتی ئێمەش بدات بۆ باشترین خزمەت.

14/06/2024

نەشتەرگەری خاوێنکردنەوەی شا خوێنبەری مل

نەخۆشی تەسکبوونەوەی شاخوێنبەری مل یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە جەڵدەی دەماخ. هۆکاری تەسکبوونەوەکە تا ئێستا بە شێوەیەکی بنچینەیی نەزانراوە بەڵام ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە زیاترە لەم بارانەدا:
• نەخۆشی شەکرە
• بەرزە پەستانی خوێن
• بەرزی چەوری
• قەڵەوی
• نەخۆشییەکانی دڵ
لەوانەیە کەسی توشبوو هیچ نیشانەیەکی نەبێت یان نیشانەکانی جەڵدەی دەماخی هەبێت لەوانە لەکارکەوتنی پەلێکی لەش، سڕبوون، لەهۆشخۆچوون، بەرچاورەشبوون.
سۆنەری ملەوەن ئاسانترین رێگایە بۆ دیاریکردنی رێژەی تەسکبوونەوەکە.
کەسی توشبوو لەوانەیە بە دەرمان چارەسەر بکرێت ئەگەر لە قۆناخە سەرەتایەکاندا بوو، ئەگەر تەسکبوونەوەکە زۆربوو، ئەوا پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و خوێنبەرەکە خاوێن بکرێتەوە. ئەگەری توشبوون بە کێشەی گەورە بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییەوە لە سەدا سێییە.
سوپاس بۆ پەروەردگاری باڵادەست تا ئێستا زیاتر لە سەد جار ئەم نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی سمارت ئەنجامدراوەو سەرجەمیان (جگە لە یەک نەخۆش) سلامەت بوون!
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت و شیفای نەخۆشەکانمان بدات.

07/06/2024

تەسکبوونەوە و گیرانی سورێنچک

سورێنچک بریتییە لەو ئەندامەی کە خواردن لە دەمەوە دەگوێزێتەوە بۆ گەدە، لە کاتی تەسکبوونەوە یان گیران کێشەی گەورە دروستدەکات و هۆکارێکی سەرەکی پەککەوتن و مردنە! هۆکارەکانی بریتین لە شێرپەنجە (بەتایبەت لە بەتەمەنەکاندا) و زماکی (بەتایبەت لە منداڵاندا) هۆکارەکانی دیکە وەک روداوی هاتووچۆو ماددە توندوتیژەکان (وەک سوتان بە تێزاب) دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا رووبدات.
چارەسەری کاتی بریتییە لە فراوانکردن کە رەنگە لە هەندێک کەسدا سوودی هەبێت و لە هەندێکی دیکەدا سوودی نەبێت.
چارەسەری سەرەکی بریتییە لە لابردنی سورێنچک و دروستکردنی سورێنچکی تازە لە گەدە یان ریخۆڵە. لەزۆربەی بارەکاندا، بەتایبەت لە وڵاتانی دوواکەوتوو، ئەم نەشتەرگەرییە بە کردنەوەی سنگ و سک ئەنجامدەدرێت.
نەخۆشی ئەم جارەمان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بوو، هەر لە منداڵیەوە سورێنچکی تەسکبووبووەوە و لەم دوایانەدا بە تەواوی سورێنچکی داخرابوو، بۆ ١٥ رۆژ هیچی بۆ نەخورابوو، سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر ئێمە ئەم نەشتەرگەرییە بە نازوور ئەنجامدەدەین و لە کونێکی بچووکەوە لە سنگدا گەدە لەبری سورێنچک دادەنێنین.
(Minimally Invasive Esophagectomy)
وێنەی نەشتەرگەرییەکە لە کۆمێنت دانراوە. تێبینی بکە، شوێنی ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیە بە پلاستەری چاو داپۆشراوە! سوپاس بۆ خوای گەورە.
خوای گەورە شیفای نەخۆشەکانمان بدات و هیدایەتی ئێمەش بدات بۆ باشترین خزمەت.

28/05/2024

لە ئیسپانیاوە.....

سوپاس بۆ پەروەردگار، توێژینەوەکەمان بە سەرکەوتووی پێشکەشکرد

ئەمڕۆ لە شاری بارشەلۆنا، سێیەم رۆژ و کۆتا رۆژی کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی نەشتەرکارانی سنگ بوو، ئەم کۆنفرانسە بە گەورەترین کۆنفرانسی بواری نەشتەرگەری سنگ دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر (زیاتر لە ١٦٠٠) نەشتەرکاری بواری سنگ بەشدارییان تێداکرد و لە چەند هۆڵێکی جیاوازدا ژمارەیەک توێژینەوەی گرنگ پێشکەش کرا، خۆشبەختانە بە توێژینەوەیەک بەشداربووین، ئەمەش بە دەستەکەوتێکی یەکجار گرنگ ئەژماردەکرێت لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.
لە کەمترین مانادا، پێشکەشکردنی کارەکانمان لەو بۆنانەدا مانای ئەوەیە ئەوەی دەینکەین بۆ نەخۆشەکانمان لەئاستێکی وا بەرزدایە کە دەتوانین بە شانازییەوە بۆ هەموو جیهانی باسبکەین تا سودمان لێوەربگرن! خوای گەورە بیکاتە مایەی شیفای سەرجەم نەخۆشەکان.
لە رۆژانی داهاتوودا، تەواوی تۆکەکە بڵاودەکەینەوە ئینشااللە.

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 27/05/2024

لە ئیسپانیاوە...

وشەی (Sala) وشەی (Chairman) بیرهێنامەوە

لە هەر بۆنەیەکی زانستیدا، کەسێک لەسەر ستەیج دادەنیشێت بۆئەوەی بۆنەکە رێکبخات و سەرپەرشتی بکات، بەم کەسە دەڵێن (Chairman) واتە پیاوی کورسییەکە. ئەم عادەتە لە سەرتاسەری جیهاندا پەیڕەو دەکرێک هەر لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا! بنچینەی ئەم (Chairman) دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسییەکان لە بەغداد، کاتێک لە مزگەوتەکاندا وانە خوێندن هەبوو، مامۆستاکە لەسەر کورسیییەک دادەنیشت و خوێندکارەکان بە چواردەوریدا لەسەر زەوییەکە دادەنیشتن! لەو کاتەوە بۆنە زانستییەکان هەر بەم شێوە دەچن بەڕێوە!
لەم سەردانەمدا بۆ بارشەلۆناو بەشداریکردم لە کۆنفرانسی نەشتەرکارانی ئەوروپی، بینیم کۆنفرانسەکە لەچەند هۆلێک بەڕێوە دەچێت، بابەتە گشتیەکان لە هۆڵێکی گەورە پێشکەشدەکرێت و بابەتە تایبەتییەکان (ئیختیصاصییەکان) لە هۆڵە بچوکەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت. ئەوەی سەرنجی راکێشام وەک لە وێنەکەدا دیارە، لەدەرەوەی هۆڵەکە نوسراوە (Sala)، وتم تۆبڵێی ئەمەش لە وشەی (صالة)ی عەرەبییەوە وەرنەگیرابێت! ئەم بابەتە بەدواداچوونێکی وردی زمانەوانی دەوێت تابتوانرێت وەڵامێکی دروستی زانستی بدرێتەوە.
زانست بە هەموو بەشەکانەوە، پڕیەتی لە کەلتور و داهێنانی مسوڵمامان، بەداخەوە ئێستا مسوڵمان بە غەریب دەناسرێت لە نێو کایە زانستییەکاندا، بێگومان هۆکاری سەرەکی ئەمەش هەر خۆمانین.
بە پشیوانی خوای گەورە سبەینێ توێژینەوەکەی تاوەری تەندروستی سمارت لە هۆڵی ژمارە شەش پێشکەش دەکەین. هیوادارین ببێتە مایەی سودمەندبوونی پزیشکانی ئامادەبوو کە زیاتر لە ١٦٠٠ پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ لە سەرتاسەری جیهانەوە هاتوون بۆ بەشداربوون لەم کۆنفراسنە.

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 17/05/2024

"لە چارەسەر کردنی دەوالی بەلەیزەر سمارت دەبێتە سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ پزیشکانی پسپۆڕ"

لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە پزیشکانیی پسپۆڕ دێن بۆ ڕاهێنان

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی خزمەتگوزاری و چارەسەری ‌دەوالی بە لەیزەر، پزیشکانی پسپۆڕ لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە، سەردانی تاوەری تەندروستی سمارت دەکەن، بۆ ئەوەی ڕاهێنان وەرگرن دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی دەوالی بە لەیزەر.

هەفتەی پێشوو، چەند پزیشکێکی پسپۆڕ لە شاری موسڵەوە سەردانی تاوەری تەندروستی سمارتیان کرد بوو بۆ ئەوەی ڕێنموونی بکرێن لەسەر جیهازی لەیزەر و بەکارهێنانی لە چارەسەری دەوالی.

شایەنی باسە، پێشوتر پزیشکانی پسپۆڕ لە شارەکانی کەرکوک و دهۆکەوە سەردانیان کردین و هەمان ڕاهێنانیان وەرگرت.‌‌‌

لە ئێستادا لە تاوەری تەندروستی سمارت و بە سەرپەرشتی د.فهمی حسین کاکەمەد، دەوالی قاچەکان هەرچەند زۆر و پێشکەوتوو بێت، بە بەکارهێنانی لەیزەرو بە کانۆلاو دەرزی و بە بەنجی مەوزوعی چارەسەردەکرێت، بەبێ بوونی تەقەڵ و برین.

10/05/2024

چارەسەری دەوالی چییە و بەچ ڕێگایەک ئەنجام دەدرێت؟

🩺د.فهمی حسین کاکەمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن

☎️ژمارەی پەیوەندی:
07707310909

نهۆمی ٣

💐پەروەردگار تەندروستی و لەشساغی ببەخشێتە ئێوەی ئازیز...

📍ناونیشان : سلێمانی - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)

03/05/2024

ئایا لە لای ڕاستی سنگەوە نەشتەرگەری لای چەپ دەکرێت؟!
ئەگەر ناچاربوویت بەڵێ
بە داخەوە نەخۆشەکەمان تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووبوو، لای راست گرتبوو، بڕیار وابوو لای راستی بۆ لاببەین، لامان برد، بۆ دڵنیابوونەوە سییەلابراوەکەمان نارد بۆ تاقیگە (Frozen Section) و لە ناو نەشتەرگەرییەکە چاوەڕێی وەڵام بووین، بەداخەوە وەڵام هاتەوەو وتیان هێشتا شێرپەنجەی تێدا ماوە! ناچار بەشێکیشمان لە لای چەپ لابرد و دواتر پاشماوەی لای چەپ چاکرایەوە. سوپاس بۆ پەروەردگار سەرجەم ئەم کارانەش لە رێگەی یەک کوونەوە ئەنجام دراوە. (Single Port VATS Sleeve Pneumonectomy).

سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر نەخۆشەکە لە باری تەندروستی زۆر باشدایە.

وێنە حەقیقیەکە لە کۆمێنت دانراوە.

26/04/2024

چارەسەر کردنی دەوالی قاچ بە ئامێری لیزەر
بەکارهێنانی ئامێری لیزەر یەکێکە لە نوێترین ڕێگا کانی چارەسەر بۆ دەوالی قاچ کە دوورینەوەی تێناکەوێت و خوێنی لێنایەت و بە بنجی مەوزوعی ئەنجام دەدرێت ...

خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکان بدات و هیدایەتی ئێمەش بدات بۆ زانستیترین جۆری چارەسەر...



ژمارەی کلینیک
07707310909

19/04/2024

تەسك بوونەوەی بۆری هەناسە
تەسك بوونەوەی بۆری هەناسە بەیەکێك لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان هەژمار دەکرێت...
هۆکارەکانی تەسك بوونەوەی بۆری هەناسە بریتیە لە زگماکی، هۆکارە دەست کەوتووەکان وەك( ڕووداوی هاتووچۆ ، داخڵ بوون لە چاودێری چڕی نەخۆشخانە ...هتد)
یان هەندێ جار هۆکارەکەی نەزانراوە ، چارەسەری ئەم نەخۆشیە بە شێوەیەکی کاتی بریتیەلە ئەنجامدانی نازووڕ و فراوانکردن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی بریتیە لە بڕین و دووبارە لێکدانەوەی بۆری هەناسە سوپاس بۆ خوا ئەوەی لەوێنەکە دەیبینین چارەخوازێکی تەمەن 60 ساڵ بوو تووشی تەسک بوونەوەی بۆری هەناسە ببوو دوای ئەوەی تووشی ڕووداوی هاتوو چۆ ببوو لە چاودێری چڕ داخڵ کرا بوو ،
بەسەرکەووتووی توانرا ئەوبەشەی بۆری هەناسەی لاببرێت و پێکەوە دووبارە ببسترێتەوە ، الحمدلله لەتەندروستی یەکی زۆر باش دایە .
خوای گەورە شیفای نەخۆشە کانمان بدات..

10/04/2024

تقبل الله منا ومنكم
جەژنتان پیرۆزبێت

05/04/2024

دیدارێك لەگەڵ ڕێکـــخراوی زاد

29/03/2024

تکایە ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئاگاداربن پێش ئەوەی تووشی شێرپەنچەی سییەکان ببن .

22/03/2024

دیاریکردنی گرێ پێش نەشتەرگەری بە نازوور (Preoperative localization-VATS Resection)

یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی کاری هەماهەنگی (Team Work)
هەندێک جار پێویست دەکات نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک بکەیت کە گرێیەکی زۆر بچوکی هەیە و لە ناو سییەکاندا ونبووە! لێرەدا گرفتی دۆزینەوەی گرێکە دروست دەبێت! چۆن لەناو نەشتەرگەری ئەم گرێیە بدۆزینەوە؟! کێشەکە گەورەتر دەبێت کاتێک بتەوێت کارەکە بە نازوور ئەنجامبدەیت!
چۆن لە نەخۆشخانەی سمارت چارەسەری ئەم کێشەیەمان کردووە؟! نەخۆشەکە پێش نەشتەرگەرییەکە دەچێتە سەنتەری تێشک بە ئەشیعەی تەنووری گرێکە دەدۆزرێتەوە، پاشان دەرمانێکی شینی تێدەکرێت و راستەوخۆ نەخۆشەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەشتەرگەری و ئێمەش زۆر بە ئاسانی رەنگە شینەکە دەبینین وەک ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە و پاشان بە نازوور بۆی لادەبەین (VATS Resection)!
زۆر سوپاس بۆ بەشی تیشکی تاوەری تەندروستی سمارت بەگشتی و بە تایبەتی د.سۆران هیشام بۆ ئەم هاوکارییە گەورەیە.
ئەمەش ئەنجامی کاری پێکەوەی و دەستەجەمعی (Team Work) کە بنچینەی کارە لە تاوەری تەندروستی سمارت.

سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر تا ئێستا دەیان نەخۆش بەم شێوەیە چارەسەر کراوە.
خوای گەورە شیفای نەخۆشەکانمان بدات

15/03/2024

تووشی شێرپەنجەی مل ببوو!
تێکەڵ بەدەمارەکانی ببوو، لەدەرەوەی وڵات پێیان ووتبوو گەر نەشتەرگەری بکەیت دەستت وشك دەبێت !
سوپاس بۆ پەروەردگار نەشتەرگەریمان بۆ کرد هەم لە شێرپەنجەکە ڕزگاری بوو وە دەستیشی بەتەواوی سەلامەت بوو!

خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکانمان بدات
وە هیدایەتی ئێمەش بدات بۆ باشترین خزمەت

08/03/2024

گۆڕینی شاخوێنبەری سك بە دەماری دەستکرد بۆ چارەخوازێكی بەڕێز
خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکانمان بدات

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 01/03/2024

چالاکی لە بواری توێژینەوە
لە خزمەت مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە پێشکەشکردنی بابەتێك لەسەر ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە باوانەی کە لەنوسینی توێژینەوەی زانستیدا ئەنجام دەدرێت (Common Mistake in Manuscript Writing)

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 23/02/2024

خولی سێهەم
ڕاهێنانی پزیشکانی گەنج دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازوور.

16/02/2024

Minimally Invasive Surgery (Third Round)
A Great Opportunity For Doctors

Participate in this hands-on course, train and improve your skill in minimally invasive surgery If you are a surgeon or aspire to become a surgeon in the future, you shouldn’t miss this chance.

It lasts one day (23/2/2024) in Smart Health Tower, Sulaimani, Iraq
Registration fee: 90 USD

For registration, fill out this form 👇

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSenaRQ2Xd1XYYwPcgxsWWl65nHGPQ2fQBlNM7vYjl4fIOfsNg/viewform

Contact : 📞

07705730101 - 07705720101
07511115555 - 07705710101

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 09/02/2024

ڕاهێنانی بەشێك لە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا و مامۆستایانی زانکۆ لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی...

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 02/02/2024

خولی فێربوونی نەشتەرگەری بە نازوور ، نزیکكردنەوەی رێگایەکی دوور

لەکوردستاندا تا ئێستا پڕۆگرامێکی باش نییە پزیشکان فێری نەشتەرگەری بە نازووڕ بکات، بۆیە پزیشکانی پسپۆر دوای تەواوکردنی خوێندنی باڵا ناچارن پەنا بەرن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا تا فێری نەشتەرگەری بە نازوور ببن!
ئەمەش کات و تێچوونێکی زۆری دەوێت و لە زۆر باردا ئەم خولانەش لە جێی ئەو خوازەگەورەی پزیشکاندا نییە و پێویستە چەندین جار بچیتەوە و لە چەند خولێک بەشداری بکەیت تا هەندێک زانیاری و کارامەیی دەست بخەیت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازووڕ.
لە سۆنگەی هەستکردنمان بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەم کێشەیە، هەوڵمانداوە چارەسەرێک بدۆزینەوەو کۆرسێکمان ئامادەکرد لەسەر هەمان ئەو کۆرسانەی لە وڵاتانی رۆژئاوا دەوترێتەوە لە رابردوودا چەندین پزیشک سوودمەند بوون بە کەمترین کات و تێچوون.
لە کۆتا کۆرسدا کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ بەشداریان کردوو بە گوێرەی فیدباکەکان سودێکی باشیان لێبینی.
وا بڕیارە کۆرسەکە بەردەوام بێت و جار بە جار فراوانتر و گشتگیرتر بکرێت تا ببێتە جێگرەوەی کۆرسەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو.
خوای گەورە رێنموونیمان بکات بۆ باشترین خزمەت.

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 26/01/2024

ڕاهێنانی پزیشکانی پسپۆڕ (ٲخصائي-Senior) لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازوور.



.

22/01/2024

دەرفەتێکی ناوازە لە تاوەری تەندروستی سمارتەوە بۆ پزیشکانی پسپۆڕ (اخصائي)📣
تاوەری تەندروستی سمارت بە سەرپەرشتی (د.فهمی حسین کاکەمد) کۆرسێکی تایبەت دەکاتەوە سەبارەت بە بنەماکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازوور بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی .
ڕاهێنانەکان لەسەر هاشێوەکانی مرۆڤ (Simulators and animal tissues) ئەنجام دەدرێت، بەشداریکردن سنوردارە.
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن👇

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf11zUwlQdBppxmms73ZiEqD7IpLFDR-Bv-StqXA6wvySSjyg/viewform
🔸بەروار: ٢٦/١/٢٠٢٤ ڕۆژی هەینی
🔸شوێن: تاوەری تەندروستی سمارت-نهۆمی ١٥
🔸ناونیشان : سلێمانی - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
🔸کات: 09:00 بەیانی بۆ 04:00 پاش نیوەڕۆ.
🔸نرخی بەشداریکردن: 100$
📞بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە:
07722124338
هاوڕێکانت ئاگاداربکەرەوە...

19/01/2024

دەرفەتێکی ناوازە لە تاوەری تەندروستی سمارتەوە بۆ پزیشکانی پسپۆڕ (اخصائي)📣
تاوەری تەندروستی سمارت بە سەرپەرشتی (د.فهمی حسین کاکەمد) کۆرسێکی تایبەت دەکاتەوە سەبارەت بە بنەماکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازوور بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی .
ڕاهێنانەکان لەسەر هاشێوەکانی مرۆڤ (Simulators and animal tissues) ئەنجام دەدرێت، بەشداریکردن سنوردارە.
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن👇https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf11zUwlQdBppxmms73ZiEqD7IpLFDR-Bv-StqXA6wvySSjyg/viewform
🔸بەروار: ٢٦/١/٢٠٢٤ ڕۆژی هەینی
🔸شوێن: تاوەری تەندروستی سمارت-نهۆمی ١٥
🔸ناونیشان : سلێمانی - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
🔸کات: 09:00 بەیانی بۆ 04:00 پاش نیوەڕۆ.

📞بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە:
07722124338
هاوڕێکانت ئاگاداربکەرەوە...

12/01/2024

ئایا تا ئێستا دەست سڕ بووە؟
ئایا تا ئێستا دەست بێ هێز بووە ؟
ئایا شان و ملت ئازار دەکات ؟
کۆنیشانەی دەرچەی سنگ TOS( ئێسکی زیادە) ، نەخۆشیەکی باوی پڕ لە مشتومڕی زانستی !
لەم ڤیدۆیەدا کورتەیەک دەربارەی ئەم نەخۆشیە بزانە.

05/01/2024

هیچ نەشتەرگەریەکی سنگ نییە بە نازوور ئەنجام نەدرێت🙌
(بێگومان ئەگەر خوای گەورە ئاسانی بکات)

🩺د.فهمی حسین کاکە مەد
پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن

☎️ژمارەی پەیوەندی:
07707310909

نهۆمی ٣
ڕۆژانی بینینی نەخۆش: شەممە تا پێنج شەممە

📍ناونیشان : سلێمانی - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)

29/12/2023

بڕیاری نەشتەرگەری بۆ شێرپەنجەی سییەکان !

بڕیاری نەشتەرگەری بە تایبەت نەشتەرگەری سنگ و بە تایبەتر نەشتەرگەری بۆ شێرپەنجەی سیەکان بڕیاریکی ئاسان نیە بە تایبەت لای نەخۆشەکە ، لە دونیادا هیچ نەشتەرگەریکی شێرپەنجەی سنگ بە بێ لیژنە بڕیار نادرێت لەسەری بە لیژنەکە دەوترێت (Tumor Board)، لە تاوەری تەندروستی سمارت ئەم هەنگاوەمان ناوە و نزیکەی سەرجەم نەخۆشەکانی شێرپەنجە نەشتەرگەریان بوێت پێوستە (OK) لە پزیشکی شێرپەنجە ( د. ڕێباز حاجی علی) و پزیشکی هەناوی سنگ (د.هەرێم کریم) وەرگیرێت، ئەمە جگە لە هەڵسەنگاندنی نەخۆشەکە لە لایەن پزیشکی نەشتەرگەرەوە بە هاوکاری پزیشکی تیشک (د.سۆران هیشام و د.رێژین جمال) خۆ ئەگەر یەکێک لەمانە هاوڕا نەبوو ئەوە نەخۆشەکە دەخرێتە لیژنەی پزیشکی فرە ڕەهەندەوە (MDT) بۆ ئەوەی پزیشکان ڕووبەڕوو گفتوگۆی بابەتەکە بکەن.
زۆری نەخۆشەکان نە بۆتە ئەوەی ئەم هەنگاوە زانستیانە ئەنجام نەدرێت ،
جاری وا هەبووە لە ماوەی(30) کاتژمێردا (3) نەخۆش نەشتەرگەری لابردنی لۆبیان (VATS Lobectomy) بۆ ئەنجامدراوە ،سەرجەمیان ئەم هەنگاوە زانستیانەیان تێپەڕاندووە .

سوپاس بۆ پەروەردگاری ڕێنیشاندەر

سوپاس بۆ پزیشکانی ناوبراو لە تاوەری تەندروستی سمارت

22/12/2023

شێرپەنجەی سورێنچک یەکێکە لە شێرپەنجە کوشندەکان

یەکێک لەو نیشانانەی کە پزیشکان بێ ئومێد دەکات لە چارەسەرکردنی ئەم شێرپەنجە ئەوەیە کاتێک پەیوەندی لە نێوان سورێنچک و بۆری هەوادا دروست دەبێت (Bronchoesophageal fistula ).
نەخۆشێکی گەنجمان تووشی شێرپەنجەی سورێنچک ببوو, پەیوەندی دروست ببوو لە نێوان سورێنچکی و بۆری هەوایدا بەداخەوە، لە پاش ئەوەی ئەم نەخۆشە چارەسەری کیمایی وەرگرتبوو لە لایەن برای بەڕێزمان (د.ڕێباز حاجی علی) نێردرا بۆ نەشتەرگەری، سوپاس بۆ خوای پەروەردگار، لەگەڵ تیمی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، برای بەڕێز (د.عمر حمە غالب) توانرا سورێنچی بەتەواوی بۆلا ببەین و لە گەدەی سورێنچکی بۆ دروست بکەینەوە و لە ملیدا سورێنچکە نوێیەکە ببەستینەوە بە دەمەوە و ئەو کونەی لە بۆری هەناسەیدا بوو ئەویش چاکرایەوە ،
سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکە بەسەلامەتی گەڕایەوە ماڵەوە هەر ئەوەش نا!
ئەنجامی پشکنیکی سورێنچک و گرێکە دەریخست کە بە هیچ شێوەیەک هیچ خانەیەکی شێرپەنجەیی لەم نەخۆشەدا نەماوە .

سوپاس بۆ اللەی ڕێنیشاندەر .

Photos from ‎د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad‎'s post 15/12/2023

ڕاهێنانی پزیشکانی گەنج لەسەر نەشتەرگەری بە نازووڕ لە تاوەری تەندروستی سمارت .
زۆر سوپاس بۆ هاوکاران
کاک هاوار
کاک پاڤێڵ
کاک بێرون
کاک پەیوەند
م.سەنا
د.سنور
کاک هیوا
کاک دیاری
کاک محمد
م.یوسف
ئیدارەی تاوەری تەندروستی سمارت

Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

کیسی ئاو! داتای سەرسوڕهێنەر لە شارەزوور و گەرمیانەوە!پێشکەشکردنی لە بارشەلۆنا!کیسی ئاو نەخۆشییەکە بە هۆی مشەخۆرێکەوە درو...
لە ئیسپانیاوە.....سوپاس بۆ پەروەردگار، توێژینەوەکەمان بە سەرکەوتووی پێشکەشکردئەمڕۆ لە شاری بارشەلۆنا، سێیەم رۆژ و کۆتا ر...
چارەسەری دەوالی چییە و بەچ ڕێگایەک ئەنجام دەدرێت؟🩺د.فهمی حسین کاکەمد پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن☎️ژمارە...
چارەسەر کردنی دەوالی قاچ بە ئامێری لیزەر بەکارهێنانی ئامێری لیزەر یەکێکە لە نوێترین ڕێگا کانی چارەسەر بۆ دەوالی قاچ کە د...
دیدارێك لەگەڵ ڕێکـــخراوی زاد.....#کلینیکی_نەشتەرگەری_سنگ_و_دڵ_و_بۆریەکانی_خوێن #fahmi_hussein_kakamad #dr_fahmi_hussein...
تکایە ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئاگاداربن  پێش ئەوەی تووشی شێرپەنچەی سییەکان ببن ......#کلینیکی_نەشتەرگەری_سنگ_و_دڵ_و_بۆر...
تووشی شێرپەنجەی مل ببوو!تێکەڵ بەدەمارەکانی ببوو، لەدەرەوەی وڵات پێیان ووتبوو گەر نەشتەرگەری بکەیت دەستت وشك دەبێت !سوپاس...
گۆڕینی شاخوێنبەری سك بە دەماری دەستکرد بۆ چارەخوازێكی بەڕێز..خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکانمان بدات....#کلینیکی_نەشتە...
دەرفەتێکی ناوازە لە تاوەری تەندروستی سمارتەوە بۆ پزیشکانی پسپۆڕ (اخصائي)📣..تاوەری تەندروستی سمارت بە سەرپەرشتی (د.فهمی ح...
ئایا تا ئێستا دەست سڕ بووە؟ئایا تا ئێستا دەست بێ هێز بووە ؟ئایا شان و ملت ئازار دەکات ؟ کۆنیشانەی دەرچەی سنگ TOS( ئێسکی ...
هیچ نەشتەرگەریەکی سنگ نییە بە نازوور ئەنجام نەدرێت🙌(بێگومان ئەگەر خوای گەورە ئاسانی بکات)....🩺د.فهمی حسین کاکە مەد پسپۆڕ...
شێرپەنجەی سورێنچک یەکێکە لە شێرپەنجە کوشندەکان یەکێک لەو نیشانانەی کە پزیشکان بێ ئومێد دەکات لە چارەسەرکردنی ئەم شێرپەنج...

Telephone

Website

Address


سلێمانی/شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ) تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
As Sulaymaniyah
46012
Other Health & Wellness Websites in As Sulaymaniyah (show all)
KHM KHM
As Sulaymaniyah

میدیای تەندروستی كوردستان، میدیایەكی تایبەت مەندە بە ?

Dr. Dana’s  Clinic Dr. Dana’s Clinic
As Sulaymaniyah

Welcome to our page. Here you find the best and the most accurate information about the diseases of skin and aesthetics.

کوردستانی تەندروست کوردستانی تەندروست
Malik Mahmood Circular Street
As Sulaymaniyah, 46001

پڕۆژەیەکی تایبەتی بەشی هۆشیاریی تەندروستی ئەکادیمیای

VitaNova PhysioTherapy Clinic VitaNova PhysioTherapy Clinic
سلێمانی/ئاشتی سەرو شیرینی تابان
As Sulaymaniyah, 67001

کلینکی چارەسەری سروشتي- مركز العلاج الطبيعي ڤیتا نۆڤا

hawkar.clinic hawkar.clinic
As Sulaymaniyah

Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد
Malik Mahmood Street Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 46001

پەیجی فەڕمی دکتۆر کامەران ئەحمەد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و منداڵانی تازە لەدایک بوو

سليمانية السلام سليمانية السلام
As Sulaymaniyah

" لا مستحيل مع الله ." "Nothing is impossible with God."

Haidar H. Muhammad Amin Haidar H. Muhammad Amin
As Sulaymaniyah, 46001

Sharing is caring ( Medical&Education)

MediMatrix MediMatrix
As Sulaymaniyah

میدی ماتریكس ، پەڕەیەك بۆ هۆشیاری تەندروستی

تەندروستی tandrwsty تەندروستی tandrwsty
As Sulaymaniyah, 053

تەندروستی وێبسایتێکە لە پێناو گەیاندنی زانیاری و ناساندنی کەسان و دامەزراوە پزیشکییەکان کار دەکات