UoS - College of Science - Computer Department
Nearby universities
Sulaimanyah
00000
37-1500
Kirkuk Road, Sulaimania
00964
گەرەکی مامۆستایان بەرامبەر پارکی ئازادی بەرامبەر دەرگای سەرەکی شاری یاری سلێمانی
Sulaymaniyah
beklo, Sulaimanieh
Shahidan, Slemani
Mawlawi, Sulaimanieh
, Sulaimania
Slemani, Sleimani
You may also like
This is the only Computer Science's profile
بۆ خوێندکارانی قۆناعی چوار :
وێنەی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
ئاگاداری سەجەم خوێندکارانی قۆناغە کۆتاییەکانی ئەم کۆلێجانەی خوارەوە دەکەین سەبارەت بە وێنەی دەرچوونیان پابەندبن بەم خشتە ومەرجانەی خوارەوە:
1. ئامانج لەم چالاکیە تەنها گرتنی یەک وێنەی دەرچوونە نەک ئاهەنگ وسەیران ودیاری بەخشینەوە ونمایشی ئۆتۆمبێل، وێنەگرتنەکەش تەنها لەماوەی یەک کاتژمێر ئەنجام دەدرێت لە دوای نیوەڕوان بەپێی خشتەی هاوپێچ کە لەلایەن نوێنەری کۆلێجەکانەوە دانراوە و شوێنی وێنەگرتنەکە دابەشکراوە بە سەر هەردوو کەمپی ناوشار و کەمپی نوێ.
2. بە بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ لەپێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی وکەمکردنەوەی ئەرکی دارایی سەرشانی کەسوکاری خوێندکار و پاکڕاگرتنی ژینگە وباخچەکانی زانکۆ بەهیچ شێوازێک ڕێگەنادرێت بە (هێنانی کورسی ومێز، کاری دیکۆرات وڕازاندنەوە، و هێنانی خواردن وخواردنەوە، کامێرای درۆن، دیاری هێنان، ئامێری میوزیک ودەنگبەرزکەرەوە) بۆ ناو کەمپەسەکان.
3. لەپێناو پاراستنی ئاسایش وئارامی ناو زانکۆ ودروست نەبوونی ئەو کێشانەی ڕوبەڕوی خوێندکارەکانمان بۆتەوە لەساڵانی پێشتر، بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل نادرێت بۆ ناو کەمپەسەکان.
تێبینی: خوێندکارانی بەشداربوو تکایە پابەندبن بە بڕگەکانی سەرەوە بەپێچەوانەوە پرسگەکانی زانکۆ ڕێگر دەبن لەهێنانی (مێزوکورسی ودیکۆرات وخواردن وخواردنەوە وکامێرای درۆن ودیاری ئۆتۆمبێل وئامێری میوزیک ودەنگ بەرزکەرەوە وهێنانەژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوێندکار وکەسوکارییان)
بەهیوای سەرکەوتن
د. پێشڕەو حەمەجان عزیز
ی. سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
پیرۆزە هاتنی مانگی رمضان، مانگی خێر و بەرەکەت
هاوپێچ خشتەی وانەکانی سەرجەم قۆناغەکانی بەشەکەمان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس.
خوێندکارانی ئازیز (قۆناغەکانی ١-٢-٣-٤) تکایە لە ڕۆژی یەک شەممە لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبن بە مەبەستی وانە خوێندن.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا (ئەژی وریا محمد) دەکەین بەهۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا وە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و لیژنەی گفتوگۆ دەکەین.
Edited!
ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەرواری ١٦/١١/٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ۱۲:٠٠:
ا. ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خویندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم ئەو کۆلێژو بەشانەیە کە وانەی ئینگلیزی دەخوێنن بەپێی پێواژۆی بۆڵۆنیا. هەربۆیە مەرجە سەرجەم خوێندکاران ئامادەی تاقیکردنەوەکە بن، چونکە دواتر بە پێی ئاستەکانیان وانەی ئینگلیزی دەخوێنن.
ب. خوێندکاران پێویستە پێناسێکی کەسییان پێبێت بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
ج. خوێندکاران پێویستە ناوی خۆیان و کۆلێژو بەشەکانیان بە زمانی کوردی لەسەر هەریەک لە پەڕەی پرسیارەکان و پەڕەی وەڵامەکان(پەڕەی سۆما) بنوسن.
د. بازنەکانی سەر پەڕەی وەڵامدانەوەکە( پەڕەی سۆما) پێویستە پڕبکرێتەوە بە پێنوسی جاف تەنها ڕەنگی شین و ڕەش ڕێگەپێدراوە.
ه. دە پرسیاری یەکەم تایبەتە بە بەشی گوێگرتن، سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەکان بۆ هەر کۆلێژێک ڕیکۆردە دەنگیەکە بۆ خوێندکاران کارا دەکات، هەربۆیە خوێندکاران نابێت هۆڵی تاقیکردنەوە بەجێبهێڵن بەبێ وەڵام دانەوە ئەم بەشە.
و. ماوەی تاقیکردنەوەکە دوو کاتژمێر و نیوە.
ی. هەردوو پەڕەی پرسیارەکان و وەڵامەکان دەبێت لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە لە لایەن چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوەکەوە.
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی کۆمپیوتەر، رۆژی ٥ شەمە رێكەوتی ٢٠٢٣/١١/١٦ تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی تان ھەیە لە بینای کۆلێجی زانست لە ھۆڵی ١٢٠ كان لە كاتژمێر ١٢:٠٠ لەلایەن سەنتەری زمان .تکایە با هەموو خوێندکارێک ناسنامەی پێی بێت(کارتی نیشتیمانی یان تەسکەرە). تاقیکردنەوەکە لەم سێ بەشە پێک دێت(reading, listening, Grammer)
خوێندکارە کەوتووەکانی ساڵانی پێشوتریش ئەگرێتەوە. ھیوای سەركەوتن بۆتان
بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا ....
ئاگاداری خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەكەین كە سود مەند بوون لە ڕێنمایەكانی ژمارە ١١ تایبەت بە دانیشتوانی ناوچە دابڕێنراوەكان و و ھەربڕگەیەكی ڕێنمایی ژمارە ٣ تایبەت بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان واتە
١-ئەوانەی بەو ڕێنماییە كورسیان بۆ كراوەتەوە وەرگیراون
٢- ئەوانەی بەو ڕێنماییە كورسیەكانیان گواستراوەتەوە لە پارالیل بۆ خۆڕایی
٣- ئەوانەش كە پێشتر بە بڕگەی ناوچە كوردستانیەكان وەرگیراون لە وەجبەی یەكەم
بەزوترین كات لە ھەفتەی داھاتودا تا ڕۆژی ٣ شەممە وێنەی ڕەسەنی بەڵگە نامەكانیان ( نسخەی اسڵی) كە پێشكەشیان كردوە بۆ مامەڵەكانیان بھێنن بۆ یەكەی خوێندنی باڵا بە مەبەستی ناردنی بۆ لیژنەی یاسایی لە سەرۆكایەتی زانكۆ.
لە كاتژمێر ٩-١٢ دۆكیومێنتەكان وەردەگیرێت لە ھۆبەی خوێندنی باڵا
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كۆلێجی زانست بەشی کومپیوتەر بە سیستەمی ( زانکۆلاین ) دەرەوەی شار وەرگیراون كە رۆژی ١ شەمە ٢٠٢٣/١١/٥ بەشەناوخۆی وەردەگرن
سەردانی بەریوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان (بینای سەعاتەکە) ژمارە ٨ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی
پیداویستیەکان :-
چوار وینەی بچوک
کۆپی کارتی نیشتیمانی یان ( تەسکەرە)
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
پشگیری ئەنجومەن
تیبینی / ئەو خویندکارانە سەردان نەکەن کە سیستەمی ( پارالیل و ئیواران و گواستنەوە و دابەزاندن )ن لە زانکۆکەمان وەرگیراون و قۆناغی یەکن .
ئاگاداری...
بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی خوێندنی باڵا(ماستەر، دکتورا) بۆ ئەم ڕاوندە، تکایە سەردانی بەش بکەن بە مەبەستی دەستبەکاربوون تا ڕۆژی دوو شەممە.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا (محمد قادر) مامۆستای بەشەکەمان دەکەین بەهۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا وە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و لیژنەی گفتوگۆ دەکەین.
ئاگاداری....
تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهید و زیندانی سیاسی و ،ناوچە دابڕێندراوەکان
خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) ئەوانەی دەرچوون و وەنەگیراون بەهۆی نەبوونی کورسی خوێندن یان ئەوانەی نمرەی توانستی زانستییان سەروو ١٠ یە، سەردانی بەش بکەن بۆ پڕکردنەوەی بەڵێن نامەی تایبەت بە ڕازی بوونیان بە پاراڵێڵ کردنی کورسییەکانیان بە پێچەوانەوە کورسی خوێندنی بۆ ناکرێتەوە...
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان
ڕیزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی قۆناغی (یەکەم،دووەم،سێیەم)
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە سبەینێ ڕێکەوتی ١٤/٦/٢٠٢٣ نمرەی کۆتایی خولی یەکەمی سەرجەم قۆناغەکان دەدرێتەوە
قۆناغی دوو ، چوار. ……کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠
قۆناغی سێ ……….کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:٣٠
قۆناغی یەکەم ………… کاتژمێر ١٠:٣٠
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان
بەیانی رێكەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ تاقیكردنەوەی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا ، ماستەر ، دكتۆرا لە كۆلێجمان بۆ پێشكەشكاران بەرێوە دەچێت ، شوێنی تاقیكردنەوەكانی پێشكەشكارانی بەشی جیۆلۆجی، بایۆلۆجی ، كیمیا، فیزیا، ماتماتیك ، كۆمپیوتەر لە بینیایی كۆلێجی زانست ژمارە ٩ و لەھۆلەكانی تەنیشت ھۆلی كۆنفرانسی كۆلێجی زانست.
دەست خۆشی لەم خوێندكارانەی بەشەکەمان دەكەین لەخۆیان و سەرپەرشتیارانیان كە بەشداربوون بەچالاكی لە ڤیستیڤالی زانكۆمان لە باشترینینەكان بوون .
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە دەستخۆشی لەسەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی بەشەکەمان لە فیستیڤاڵی زانکۆی سلێمانی دەکەین و هەروەها دەستخۆشیش بۆ لیژنەی ئامادەکاری فیستڤاڵی بەشەکەمان ،بەهیوای کاری نایابتر و سەرکەوتنی بەردەوام
کورسی خوێندنی باڵای دکتۆرا و پروپۆزەڵی کورسیەکانی خوێندن
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە دەستخۆشی لەخوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشەکەمان دەکەین لەپای ئەو چالاکییانەی ئەنجامیان داوە بەسەرپەرشتی بەڕێز م.ڕێباز نەوزاد
پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد.
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕێنماییەکان و پێشکەشکردنی داواکاری بە ئۆنلاین:
Postgraduate Admissions - University of Sulaimani Apply Get started with your Postgraduate Studies Read the official guidelines of Ministry of Higher Education and Scientific Research of KRG Here ئاگاداریی
بابەتە (وانە) داخڵکراوەکانی تاقیکردنەوەی توانسی زانستی بۆ خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
بەڵگەنامە پێویستییەکانی پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا
https://drive.google.com/drive/folders/1diqVF0gVjzcbbzXLihK5-mnbKUSitnLU?usp=sharing
ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤)
لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی زیاتر بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا، پرۆسەی پێشکەشکردن بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی وێبساتی زانکۆوە،
ئاگادارتان دەکەین کە پرۆسەی پێشکەشکردن لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٤/٥ دەستپێدەکات، چاوتان لەسەر وێبسایتی زانکۆ بێت:
www.univsul.edu.iq
هەڵمەتی ناشتنی نەمام لەلایەن خوێندکاران و ستافی مامۆستایان و سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەر و ماتماتیک
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەرەوە پیرۆزبای لە خوێندکاری بەشەکەمان بەڕێز(پروشە ئاوات محمد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی بەشی هاردوێر لە فیستیڤاڵی تەکنۆلۆجی تێکفێست.
گەشتی زانستی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ،بۆ فیستیڤاڵی تێکنۆلۆجی تێکفێست.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٢ سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەر و ماتماتیک سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کارمەندی بەشەکەیان (ماجد رحیم کریم)کرد لەپای ئەو خزمەتەی ساڵانێکی زۆرە لە بەشی کۆمپیوتەر و ماتماتیک دەیکات و ناوبراو لەئێستادا خانەنشین دەبێت،هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆدەخوازین.
تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکەین کە لەم هەفتەدا بەهۆی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی Midtermی قۆناغەکانی تر ،خشتەی وانە خوێندیان بۆ ئەم هەفتە بەم جۆرە دەبێت.
هەروەها لیستی نوێی ناوەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەم لینکەدا ببین گروپی تیۆری و پراکتیک
https://docs.google.com/spreadsheets/d/1Lz6LjKrZIPrFdM1fJF8THzBPHJpq5dqQ/edit?usp=sharing&ouid=103566454970494431845&rtpof=true&sd=true
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Website
Address
As Sulaymaniyah
00964
Opening Hours
Monday | 09:00 - 15:00 |
Tuesday | 09:00 - 15:00 |
Wednesday | 09:00 - 15:00 |
Thursday | 09:00 - 15:00 |
Sunday | 09:00 - 15:00 |
Sharazur
As Sulaymaniyah
سەکۆیەک بۆ خوێندکارانی کۆلێژمان بێ جیاوازی
University Of Sulaimani Kirkuk Road, Sulaimani Kurdistan Region
As Sulaymaniyah, 46001
پەیجی فەڕمی کۆلێجی زمان- زانکۆی سلێمانی لە فەیسبووک
Milli Mall , Shop 57
As Sulaymaniyah
نوسینگەی ئەنۆڤا بۆ کەڵكی ئابوری، ڕاوێژکاری و شیکاری ئاماریی توێژینەوەی زانستی
As Sulaymaniyah, UNIVERSITYOFSULAYMANIAH
This is the official page of Public Relations Department at University of Sulaymaniah.
بناری گۆیژە/قرگە/سەرو خانووەکانی کۆمپانیای نەوزاد
As Sulaymaniyah, 964
University of Human Development is a private non-profit national university founded in 2008.
University Of Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 46001
ئامادەکردنی ڕاپۆرت و سیمینار و ھۆم ۆرکەکانتان، تایپ کردن و وەرگێڕانی یاسایی