Dr.Huda Ahmed Rasheed-دکتۆرە هدی احمد رشید

Dr.Huda Ahmed Rasheed-دکتۆرە هدی احمد رشید

Nearby clinics

Elerté-Iraq
Elerté-Iraq
Sulaimaniyah-Iraq, As Sulaymaniyah
Dr.Zhwan Sabah Hawrami د.ژوان صباح هەورامی
Dr.Zhwan Sabah Hawrami د.ژوان صباح هەورامی
سلێمانی-فەرعی مەکتەب سیاسی-بەرامبەر سەنتەری گەنجان, As Sulaymaniyah
compleatnutrition.iq
compleatnutrition.iq
Floor, As Sulaymaniyah
VENUS Implant Iraq
VENUS Implant Iraq
As Sulaymaniyah
خبير الاعشاب ابراهيم قادر
خبير الاعشاب ابراهيم قادر
السليمانية, As Sulaymaniyah
Dr. Faeq Mohammad Ahmad
Dr. Faeq Mohammad Ahmad
Ashty Qt, As Sulaymaniyah
تەلاری پزیشکی سکۆپ Scope Medical Building
تەلاری پزیشکی سکۆپ Scope Medical Building
سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نزیک مزگەوتی سەلاحەدین بەرامبەر چاپەمەنی شێرکۆ نەخۆشخانەی بەرزی, As Sulaymaniyah
د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad
د. فەهمی حسێن کاکەمد ـ Dr.Fahmi Hussein Kakamad
سلێمانی/شەقامی سەرەکی مادام میتراند تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار), As Sulaymaniyah
Dr. Zana Abdulrahman  د. زانا عبدالرحمن
Dr. Zana Abdulrahman د. زانا عبدالرحمن
Slemani_Ibrahim Pasha Str. _Awesar Buliding سلێمانی/شەقامی ئیبراهیم پاشا/تەلاری ئاوێسەر, As Sulaymaniyah
عيادة الدكتور حيدر التميمي التخصصية لتبديل المفاصل
عيادة الدكتور حيدر التميمي التخصصية لتبديل المفاصل
Iraq/Sulaymaniyah/Goran Street/Sulaymaniyah Medical City, As Sulaymaniyah
Laboratorios BABÉ Iraq
Laboratorios BABÉ Iraq
dwarozh (IVF) center
dwarozh (IVF) center
As Sulaymaniyah 46001
University of Sulaimani-College of Medicine
University of Sulaimani-College of Medicine
Kurdistan, Sulaimanieh
Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست
Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست
Qaladiz
Labor Force
Labor Force
As Sulaymaniyah

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجەی شەهید
07501545000
07701900404 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجەی شەهید

26/04/2024

‏‎خانمانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕۆژی شەممە بەرواری (٢٠٢٤/٤/٢٧) ەوە دەست بەکاردەکەینەوە لە کلینیک.

‏هەمیشە تەندرووست بن
‏‎کلینیکی دکتۆرە هدی احمد رشید
۲٦ی نیسان

‏‎

Photos from ‎Dr.Huda Ahmed Rasheed-دکتۆرە هدی احمد رشید‎'s post 25/04/2024

کوردی | عربي

♦️بەشداریکردنی "دکتۆرە هدی أحمد رشید" لە کۆنفرانسێکی زانستی لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردون سەبارەت بە کێشەو چارەسەرەکانی نەزۆکی و منداڵی بلووری بۆ زیاتر برەودان بە توانا زانسییەکانیان و ئاگادار بوونیان لە ڕێگا نوێیەکانی چارەسەر.

♦️مشاركة "الدكتورة هدى أحمد رشيد" في المؤتمر العلمي المنعقد بدولة الأردن حول مرض العقم ومعالجاته وأطفال الأنابيب ، لأجل التطوير والتقديم اكثر في مجال الامكانات العلمية.

‌‎

16/04/2024

‎ڕێنماییەکان چین بۆ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو و سەلامەت و خێراکردنی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەری؟

‎لە دوای نەشتەرگەری چەندی کات دەوێت تا بگەرێینەوە سەر باری ئاسایی و چالاکی ڕۆژانەمان؟

‌‎

13/04/2024

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

‏‎(الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

‏‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی مامۆستای کۆلێجی پزیشکیمان و پزیشکی بەئەزموون و دێرینی شاری سلێمانی ( د.ڕسوڵ محمد حسن )مان پێگەیشت، کاک دکتۆر ڕەسوڵ مەدرەسەیەکی باڵای پڕ لە عیلم و مەعریفەت و دانایی بوو بۆ ئێمە و کۆچی یەکجارییان لە ناخەوە دڵگرانی کردین، لە خوای گەورە داواکارم کە ماوای بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری هەموولایەکمان بدات.

آمين

09/04/2024

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت ئازیزان
دەرون دروست و تەندرووست بن.

‏‎

04/04/2024

ئایا منداڵبوون بە سرووشتی یان نەشتەرگەری؟

‏‎

03/04/2024

دڵخۆشی لە بەخشیندایە،
کەسێک لە جۆری خوێنەکەت چاوەڕێیە خوێن ببەخشیت،
پێدەچێت ئێمە کەسی دواتر بین کە پێویستمان بە خوێن بێت!!

‏‎

21/03/2024

نەورۆز و نێرگز و بەهاری کوردیتان پيرۆز بێت🔥

‏‎

20/03/2024

‏‎کوردی | عربي

‏‎‎- ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن؟
‏‎- کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن چییە لەسەر خانمانی دووگیان و کۆرپەکانیان ؟

‏‎- هل يمكن للمرأه الحامل أن تصوم؟
‏‎- ما هو تأثير الصوم عليها وعلى الجنين؟

‏‎‏‎

08/03/2024

‏‎ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی سەر و قژ بە پرشنگ و
شان و مل بە پەڕەی هەڵاڵەی تۆیە،
ئەی چاوگی بوونمان، ژن!

‏‎ئەمڕۆ ڕۆژی تەوێڵ بە بژوێنی
بەیانییانی خۆشەویستی تۆیە،
ئەی باڵای ژیان، ژن!

‏‎

02/03/2024

ـ ئەو خانمانە کامانەن کە پێویستییان بە نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان و هێلکەدانەکان هەیە؟
ـ ڕێگا جیاوازەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە کامانەن؟

24/02/2024

ـ حەبی مەنع چییە؟ جۆرەکانی کامانەن ؟ ڕێژەی سەرکەوتنیان چەندە؟
‎ـ ڕێنماییەکان چین لەسەر شێوازی بەکارهێنانیان ؟
‎ـ ئایا دەکرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاربهێنرێن ؟
‎ـ ئایا دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، شێرپەنجە یان نەزۆکی ؟
‎ئەمانەو چەندین پرسیاری گرنگی دیکەی خانمان وەڵام دەدەینەوە.

09/02/2024

شیرپێدانی سرووشتی زیاد لەوەی پرسێکی تەندرووستییە ئەکرێت پرسێکی نیشتیمانی بێت.

‏‎شیرپێدانی سرووشتی توانای ژیری و متمانە بەخۆبوون لە منداڵاندا زیاد دەکات .

‏‎شیرپێدانی سرووشتی پێشگیری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدانەکان لە دایکاندا.

هەڵمەتی شیرپێدانی سرووشتی


‏‎

05/02/2024
02/02/2024

لە ڕاستیدا پزیشکی بەر لەوەی زانست بێت هونەرە، هونەری تێگەیشتن و ڕەچاوکردنی بوعدە جیاوازەکانی سایکۆلۆژیای نەخۆش ،سا ئەو ساتەی لەقوڵاییەکانی دڵتەوە بەتەنگ ئازارەکانی نەخۆشێکەوەیت ئیدی فێربوونی زانستی کارێکی ئێجگار سانایە، لە حەقیقەتدا ئەوە خۆی پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ تێڕامان و ئەداکردنی زانست و ژیری پزیشکی، بۆیە وەکو سوقراتی فەیلەسوف دەبێژێت لە هەر جێگایەک خۆشەویستی بۆ هونەری پزیشکی بەدی بکرێت، ئیدی خۆشەویستی بۆ تەوای مرۆڤایەتی ووجودی خۆی دەسەلمێنێت.

" دکتۆرە شلێر " دایکی ڕۆحی و دایکی دووەمم، ئەو ژنە دانایەی ئاوێتەبوونم لەگەڵیان هەژموونێکی مەزن، مەدرەسەیەکی باڵا و ڕێنیشاندەرێکی حەقیقی پڕ لە عیلم مەعریفەت ودانایی بووە بۆم.


‌‎

25/01/2024

ـ فرەکیسی هێلکەدان ( تکیس المبایض) چییە؟
ـ باوترین دەرکەوتن و نیشانەکانی کامانەن؟
ـ هۆکارەکانی تووشبوون چین؟
ـ ڕێگاچارەسەرییەکان کامانەن؟

20/01/2024

پشکنینی پێشوەختەی ملی منداڵدان چییە؟

‎ڕێکارەکان چیین بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان ؟

30/12/2023

‏‎پلانی خێزانی:
‏‎ڕێگاکانی پێشگیریکردن لە دووگیانی
‏‎پلانی پێشوەختە بۆ دووگیانبوونێکی تەندرووست

28/12/2023

‏‎داهاتوویەکی پرشنگدار و تواناو لێهاتوویی هزریی جگەرگۆشەکانمان دەتوانێت بێسنوور هەموو ژمارەو بەروارێک جوان بکات نەک ژمارەکان ئەوان جوان بکەن..

دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی.
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/

♦️ تێلێگرام: https://t.me/DrHudaahmedrasheed

♦️ وەتسئەپ: https://whatsapp.com/channel/0029VaA3Kw947XeC164QXR2L

♦️ڤایبەر: https://invite.viber.com/?g2=AQAmXwqnZCRe9lH6XG8s7RGKu%2BJ6nWzBMG68gAIsq%2Byl5LddNojQhlGOufOcZ4B0



‏‎

15/12/2023

کوردی | عربي

‏‎♦️بەشداریکردنی "دکتۆرە هدی أحمد رشید" لە کۆنفرانسێکی زانستی لە ووڵاتی ئیمارات سەبارەت بە کێشەو چارەسەرەکانی نەزۆکی و منداڵی بلووری بۆ زیاتر برەودان بە توانا زانسییەکانیان و ئاگادار بوونیان لە ڕێگا نوێیەکانی چارەسەر.

♦️مشاركة "الدكتورة هدى أحمد رشيد" في المؤتمر العلمي المنعقد بدولة الإمارات حول مرض العقم ومعالجاته وأطفال الأنابيب ، لأجل التطوير والتقديم اكثر في مجال الامكانات العلمية.

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

🔸ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

🔸یوتیوب: https://youtube.com/

🔸تێلێگرام: https://t.me/DrHudaahmedrasheed

🔸وەتسئەپ: https://whatsapp.com/channel/0029VaA3Kw947XeC164QXR2L

🔸ڤایبەر: https://invite.viber.com/?g2=AQAmXwqnZCRe9lH6XG8s7RGKu%2BJ6nWzBMG68gAIsq%2Byl5LddNojQhlGOufOcZ4B0



‏‎

08/12/2023

‏‎گۆڕانکارییە فەسلەجییە هۆڕمۆنییەکانی ماوەی‎ دووگیانی کاریگەرییان دەبێت لەسەر تەواوی سیستەم و ئۆرگانەکانی جەستەی خانمی دووگیان، لە نێویاندا تەندروستی دەم و ددانەکان بەدەر نین لەو کاریگەرییانە، سەرەڕای ئەوەش هەندێک لە چارەسەرە دەرمانییەکانی ماوەی دووگیانی پێدەچێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ددانەکان درووست بکەن.
‏‎بە پێچەوانەشەوە کێشەی پێشینەیی ددانەکانی وەکو کلۆر بوون و هەوکردنی پووک و هتد... کاریگەری نەرێنی لەسەر دووگیانی و کۆرپە درووست دەکات، بۆیە بایەخدان بە تەندرووستی دەم و ددانەکان پێویستە بە هەند وەربگیرێت و هەموو خانمێک لە پلانی پێشوەختەی دووگیانیدا پێویستە سەردانی پزیشکیی ددان بکات بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و پشکنین و چارەسەری پێویستی کێشەکانی ددان .

‏‎گۆڕانکاری و کاریگەرییە نەرێنییەکان دەکرێت یەکێک لەمانەی خوارەوە بن:

‏١- ‎هەوکردنی ناودەم و پوک کە لە نزیکەی ٦٠ ٪ خانمانی دووگیاندا ڕوودەدات.

٢- کلۆربوونی پێشوەختەی ددانەکان لە کاتی دووگیانیدا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریای زیانبەخش و بڵاوبوونەوەی لە ڕێی خوێنەوە بۆ کۆرپەو ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەکات.

٣- کلۆربوون و ڕووشانی چینی ئینامێڵی ددانەکان لەماوەی دووگیانیدا زیاد دەکات بەهۆی زیادبوونی ترشێتی ناو دەم و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناودەم لەکاتی هێڵنج دان و ڕشانەوەی دووگیانیدا.

٤- بەرزی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن دەبێتە هۆی لاوازکردنی ڕاگرەشانەکانی وەکو ئێسک و ماسوولکە و بەستەرەکان کە کۆڵەکەی ڕاگرتن و هێزی ددانەکانن

‏‎♦️ئایا چارەسەری کێشەی دەم و ددانەکان لە ماوەی دووگیانیدا گونجاو و سەلامەتە؟

‏‎✅ چارەسەرە خێرا و پێویستەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارو هەوکردن و ئاکامە نەرێنییەکانیان لەسەر دووگیانی و کۆرپە پێویستە لەکاتی دووگیانیدا ئەنجام بدرێن بەڵام ئەگەر کێشەکانی ددان پێویستیان بە چارەسەری خێرا نەبوو وە مەترسیدار نەبوون باشتر وایە دوابخرێن بۆ دوای دووگیانی.

‏‎♦️ئایا باشترین تەمەنی دووگیانی بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان چ کاتێکە؟

‏‎✅ لە راستیدا چارەسەرە پێویستە خێراکان ڕێگەپێدراوە لە هەر تەمەنێکی دووگیانیدا ئەنجام بدرێن ، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرەتاکانی دووگیانی کە دەکاتە سێیەکی یەکەمی دووگیانی ( هەفتەی یەکەم بۆ سیازدەیەم) ماوەی درووستبوونی ئۆرگانەکانی کۆرپەلەیە و زیاد لەوەش دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوەی دووگیانی پێدەچێت ئاستەنگ بۆ چارسەرییەکان دروستبکات باشتر وایە چارەسەری تێدا نەکرێت، بەهەمان شێوە لە سێیەکی سێیەمی دووگیانیشدا (هەفتەی بیست و هەشت بۆ چل ) گەورە بوونی قەبارەی کۆرپە پێدەچێت ئاستەنگ بۆ شێوازی پاڵکەوتنی دایک لە کاتی چارەسەردا دروست بکات، بۆیە گونجاوترین تەمەنی دووگیانی سەلامەت بۆ چارەسەر بریتییە لە سێیەکی دووەمی دووگیانی واتە لە هەفتەی سیازدە بۆ بیست و حەوتەم ( سێ مانگ بۆ حەوت مانگی).

‏‎♦️ئایا پشکنینی تیشکی ئێکس ڕەی ( أشعة الاسنان) لە کاتی دووگیانیدا بە سەلامەت دادەنرێت؟

‏‎✅ زۆربەی خانمان واتێگەیشتوون کە پشکنینی تیشکی ( أشعة الأسنان ) کە هەندێک جار پێویستەو یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردنی کێشەکانی دەم و ددان و چارەسەرکردنیان مەترسی بۆ دووگیانیی و کۆرپەکەیان دروست دەکات، لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێکە لە هەڵەتێگەیشتن چونکە بڕی ئەو تیشکە بەرکەوتووەی کە لە پشکنینێکدا هەیە زۆر کەمەو بە پێی ڕێنماییەکانی رێکخراوی ئەمریکی بۆ ددان و کۆلێجی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون بڕی تیشکی بەرکەوتوو هیچ زیانێک ناگەیەنێت و لە کاتی پێویستدا نابێت پشکنینەکە دوابخرێت، بەڵام پێویستە لەکاتی تیشکەکەدا بەربەست و بەروانکەی قورقوشمی لەسەر سکی خانمەکە دابنرێت.

‏‎♦️ئایا بەکارهێنانی دەرمانەکانی سڕکردن لە ماوەی دووگیانیدا لەکاتی چارەسەری ددانەکاندا ڕێگاپێدراوە؟

‏‎✅ بەکارهێنانی دەرمانەکانی سڕکردنی ناوچەیی (تخدیر موضعي) و سڕکردنی گشتی ( تخدیر عام) لە کاتی پێویستدا بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی تایبەتدا بە سەلامەت دادەنرێت .

‏‎♦️ئایا بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان لەکاتی چارەسەری هەوکردنی پووک و ددانەکان بە سەلامەت دادەنرێن؟

‏‎✅ هەندێک لە زنجیرەی دژەبەکتریاکان لە ژێر ڕێنمایی پزیشکدا لەکاتی دووگیانیدا بەسەلامەت و پێویست دادەنرێن بۆ چارەسەرکردن و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی هەوکردن، بەڵام خانمانی دووگیان پێویستە هۆشدارییان پێ بدرێت لەمەڕ هەندێک لە دژەبەکتریاکانی وەکو (تێتراسایکلین)کە گاریگەری نەڕێنی هەمیشەییان دەبێت لەسەر گەشەی ئێسک و زەردبوونی ددانەکانی منداڵ لە داهاتوودا.

‏‎♦️ئایا ئازارشکێنەکان لەکاتی دووگیانیدا ڕێگاپێدراون؟

‏‎✅ هەندێک لە زنجیرەی ئازارشکێنەکان لە کاتی دووگیانیدا لەژیر ڕێنمایی پزیشکاندا سەلامەت و ڕێگاپێدراون.

‏‎بە هیوای سود بینین
‏‎دەروون دروست و تەندروست بن

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/

♦️ تێلێگرام: https://t.me/DrHudaahmedrasheed

♦️ وەتسئەپ: https://whatsapp.com/channel/0029VaA3Kw947XeC164QXR2L

♦️ڤایبەر: https://invite.viber.com/?g2=AQAmXwqnZCRe9lH6XG8s7RGKu%2BJ6nWzBMG68gAIsq%2Byl5LddNojQhlGOufOcZ4B0



‏‎

25/11/2023

‏‎♦️دەرزی گەشەی سی کۆرپە لە کاتی دووگیانیدا چییە و سوودەکانی چین؟

‏‎♦️ئایا هەموو خانمێکی دووگیان پێویستی بە بەکارهێنانی دەرزییەکە هەیە؟

‏‎♦️فاکتەرو مەترسییەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە چین؟

‏‎♦️ئەمانەو چەندین پرسیاری گرنگی دیکە لە لایەن "دکتۆرە هدی أحمد رشید " ەوە وەڵام دەدرێنەەوە...

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/

♦️ تێلێگرام: https://t.me/DrHudaahmedrasheed

♦️ وەتسئەپ: https://whatsapp.com/channel/0029VaA3Kw947XeC164QXR2L

♦️ڤایبەر: https://invite.viber.com/?g2=AQAmXwqnZCRe9lH6XG8s7RGKu%2BJ6nWzBMG68gAIsq%2Byl5LddNojQhlGOufOcZ4B0



‏‎

21/11/2023

بە سوپاسەوە هاوپیشەی بەڕێزمان " Dr. Esra Shah Mohammed - دكتۆرە اسراء شاه محمد " پزیشکی پسپۆری خۆراک و قەڵەوی، ڕێنمایی پێویست دەربارەی هۆکارو ڕێگاچارەکانی دابەزاندنی وورگ لە دوای دووگیانی و منداڵبوون باس دەکات کە پێمان وایە بابەتێکی گرنگەو بە هەند وەردەگیرێت لە لایەن خانمانەوە بە گشتی ..

بە هیوای سوود بینین 💐

16/11/2023

♦️نەشتەرگەری لوولەبەست بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی چییە؟ چۆن ئەنجام دەدرێت وە بۆ کێ ئەنجام دەدرێت؟

♦️دکتۆرە هدی أحمد رشید وەڵام دەداتەوە ..

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/



‏‎

09/11/2023

پلانی پێش دووگیان بوون و بەکارهێنانی ترشی فۆلیکی ( Folic Acid )

♦️ترشی فۆلیکی چییە؟

✅ ترشی فۆلیکی کە لەناو خانماندا بە (حەبی فۆلیک ئەسید) ناسراوە، یەکێکە لە ڤیتامینەکانی گرووپی بی ناسراو بە بی نۆیەم، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دابەشبوونی خێرای خانەکانی کۆرپەلە بە شێوەیەکی تەندرووست لە سەرەتاکانی دووگیانیدا، بەمەش مەترسی شێواوییەکانی دڕکەپەتک و مێشک و لێو و مەڵاشووی کۆرپەلە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
زیاد لەوەش ترشی فۆلیکی بە مادەیەکی ووزە بەخش دادەنرێت لە کاتی هەستکردن بە لاوازی و لەش داهێزرانی خانمی دووگیان و بەشدارە لە دروستکردنی خانەکانی خوێن و بە پێی چەند سەرچاوەیەکی زانستی ڕێگری دەکات لە ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختەو لەبارچوون و گەشەی لاوازی کۆرپەلە.

♦️چ کاتێک گونجاوە بۆ دەستپێکردنی ترشی فۆلیکی؟

✅ بۆ ڕێگریکردن لە مەترسی شێواوییە ئاماژەپێکراوەکانی کۆرپەلە باشتر وایە کە خانمی دووگیان سێ مانگ پێش وادەی دووگیانبوون دەست بە وەرگرتنی ماددەکە بکات و بەردەوام بێت تا کۆتایی سێ مانگی یەکەمی دووگیانی.

♦️ئایا بەکارهێنانی بەردەوامی ترشی فۆلیکی لەکاتی دووگیانیدا و پاش سێ مانگی یەکەمی دووگیانی هیچ زیانێکی هەیە؟

✅نەخێر هیچ زیانێکی نییەو بە پێچەوانەوە سوودی دەبێت و ووزەبەخشە بۆ دایکەکە و بەشدارە لە دروستکردنی خوێن و گەشەی منداڵ و دروستبوونی شیر لە دوای لەدایکبوون.

♦️بڕی پێویستی پێشنیارکراوی ڕۆژانە چەندە؟

✅ بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆلێجی شاهانەی بەریتانی بڕی پێشنیارکراو دابەش دەکرێت بەسەر دووکۆمەڵەدا:

⁃ ئەو خانمانەی کە لە مەترسی کەمدان بڕی ٤٠٠ مایکرۆگرامییان (۱ملگرام دەکاتە۱٠٠٠ مایکرۆگرام) بۆ هەر ڕۆژیک پێویستە.

⁃ ئەو خانمانەی کە لەمەترسییەکی زیاتری شێواییە ئاماژەپێکراوەکانن پێویستییان بە بڕێکی زیاتر هەیە کە دەکاتە ٥ میلیگرام و ئەم خانمانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە :

1.تەمەنی سەروو ٣٥ ساڵ.
2. خانمێک کە پێشینەی شێواوییە ئاماژەپێکراوەکانی کۆرپەلەی هەبووبێت
3. قەڵەوی
4. بوونی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک و دوو لە خانماندا
5. وەرگرتنی ئەو چارەسەرە دەرمانییانەی کە کاریگەری خەستی ترشی فۆلیکی لە جەستەدا کەم دەکەنەوە ،بۆ نموونە دەرمانی گەشکەو دەرمانە کیمیاییەکان وهتد…

♦️ بەدەر لە شێوازی دەرمانی ئەو خۆراکانە چین کە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیکی؟

⁃ پاقلەمەنییەکانی وەکو نیسک و فاسۆلیاو نۆک
⁃ دانەوێڵەکانی وەکو بستەو بایەم و گوڵەبەڕۆژە
⁃ سەوزەکانی وەکو سڵق و سپێناخ
⁃ میوەو ئاوی میوەی سروشتی

بە هیوای سوودبینین
شاد و تەندرست بن

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:

🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/



‏‎

06/11/2023

♦️بەشداری کردنی "دکتۆرە هدی احمد رشید" لە سییەمین کۆنگرەی زانستی ساڵانەی " کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نەزۆکی" لە شاری ئیستەنبوڵ .

♦️مشارکة الدکتورة " هدی أحمد رشید" في المؤتمر العلمي الثلاثون بجمعية الشرق الاوسط للعقم في مدینة استنبول.

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/



‏‎

شریتی هۆرمۆنی ژێر پێست بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی 30/10/2023

شریتی هۆرمۆنی ژێر پێست بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی

پێویستە چی بزانیت دەربارەی شریتی هۆرمۆنی ڕێگریکردن لە دووگیانی؟

کەناڵەکەمان لە یوتیوب سەبسکرایب بکەن بۆ بینینی سەرجەم زانیارییەکان.



شریتی هۆرمۆنی ژێر پێست بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی شریتی هۆرمۆنی ژێر پێست بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانیپێویستە چی بزانیت دەربارەی شریتی هۆرمۆنی ڕێگریکردن لە دووگیانی؟ئەم زانیاریانە و چەندین زانیاری بەسودی تر لەلای...

19/10/2023

پلانی خێزانی و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی

لەولەب چییە؟
جۆرەکانی کامانەن؟

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:

🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

🟢 بینەری زانیارییەکانمان بن لە سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە ، پەیجەکانی دکتۆرە هدی:

♦️ئینستاگرام : https://instagram.com/dr.hudaahmedrasheed

♦️یوتیوب: https://youtube.com/

08/10/2023

دووگیانی و پێوەری تەمەنی کۆرپەلە بە پێی هەفتە و مانگ

❇️ زۆر جار پزیشکان وا ڕاهاتوون بۆ ئاسانکاری چاودێریکردنی دووگیانی ئاماژە بە تەمەنی دووگیانی و کۆرپەلە بە پێی هەفتەی دووگیانییەکە بدەن، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم تێگەیشتنی دایکان لە تەمەنی دووگیانییەکەیان، کە زیاتر ئارەزوو دەکەن زانیارییەکان بە پێی پێوەری مانگ وەربگرن، بۆ زیاتر ئاسانکاری، تەمەنی کۆرپەلەکانتان بە پێی هەردوو پێوەرەکە دادەنێین..

✅ مانگی یەکەم = هەفتەی ۱ بۆ ٤
✅ مانگی دووەم = هەفتەی ٥ بۆ ۸
✅ مانگی سێیەم = هەفتەی ۹ بۆ ۱۳
✅ مانگی چوارەم = هەفتەی ۱٤ بۆ ۱۷
✅ مانگی پێنجەم = هەفتەی ١٨ بۆ ۲۲
✅ مانگی شەشەم = هەفتەی ۲۳ بۆ ۲۷
✅ مانگی حەوتەم = هەفتەی ۲۸ بۆ ۳۱
✅ مانگ هەشتەم = هەفتەی ۳۲ بۆ ۳٥
✅ مانگی نۆیەم = هەفتەی ۳٦ بۆ ٤٠
✅ هەفتەی ٤۱ و ٤۲ = پێشبینکردنی منداڵبوونی سرووشتی - تێپەڕبوونی وادەی دووگیانی

بە هیوای سوود بینین
دەروون دروست و تەندروست بن

👩‍⚕️ دکتۆرە هدی أحمد رشيد

✅ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا (بۆرد) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و چارەسەری نەزۆکی
✅ ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی عەرەبی
✅ بەکالۆريۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی

🟢 ناونیشان:

📍 هەڵەبجەی شەهید:
جووت سایدی مامۆستای نەناسراو
( کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 شەممە
🟩 یەک شەممە
🟩 سێ شەممە
🟩 چوار شەممە

📞 0750 154 5000

📍 سلێمانی:
بازنەی مەلیک مەحموود (شەقامی شەست مەتری)
( شاری پزیشکی مێرسی )

🗓 ڕۆژانی کارکردن:
🟩 دوو شەممە
🟩 پێنج شەممە

📞 0770 190 0404

Want your practice to be the top-listed Clinic in Penjwin?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

‎ڕێنماییەکان چین بۆ  نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو و سەلامەت و خێراکردنی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەری؟
ئایا منداڵبوون بە سرووشتی یان  نەشتەرگەری؟
ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن؟
ئەو خانمانە کامانەن کە پێویستییان بە نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان و هێلکەدانەکان هەیە؟
حەبی مەنع چییە؟ جۆرەکانی کامانەن؟
شیرپێدانی سرووشتی زیاد لەوەی پرسێکی تەندرووستییە ئەکرێت پرسێکی نیشتیمانی بێت.‏‎شیرپێدانی سرووشتی توانای ژیری و متمانە بە...
" دکتۆرە شلێر "، دایکی ڕۆحی و دایکی دووەمم، ئەو ژنە دانایەی  ئاوێتەبوونم لەگەڵیان هەژموونێکی مەزن
؟فرەکیسی هێلکەدان ( تکیس المبایض)  چییە
پشکنینی پێشوەختەی ملی منداڵدان چییە؟‎ڕێکارەکان چیین بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان ؟‏#D...
‏‎پلانی خێزانی: ‏‎ڕێگاکانی پێشگیریکردن لە دووگیانی ‏‎پلانی پێشوەختە بۆ دووگیانبوونێکی تەندرووست‏#Dr_Huda_Ahmed_Rasheed #...
‏‎داهاتوویەکی پرشنگدار و تواناو لێهاتوویی هزریی جگەرگۆشەکانمان دەتوانێت بێسنوور هەموو ژمارەو بەروارێک جوان بکات نەک ژمار...
‏‎♦️دەرزی گەشەی سی کۆرپە لە کاتی دووگیانیدا چییە و سوودەکانی چین؟ ‏‎♦️ئایا هەموو خانمێکی دووگیان پێویستی بە بەکارهێنانی ...

Telephone

Website

Address


Penjwin
Other Penjwin clinics (show all)
Mercy Medical City مدينة ميرسي الطبية Mercy Medical City مدينة ميرسي الطبية
سلێمانی/شەقامی شەست مەتری/بەرامبەر جیهان مۆتۆرز
Penjwin

کار دەکەین بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین خزمەتگوزاری تەندروستی مدينةميرسي الطبيةرعايةفائقة

High Q Laboratory - تاقیگەی پسپۆڕی های کواڵتی High Q Laboratory - تاقیگەی پسپۆڕی های کواڵتی
سلێمانی ، تووی مەلیک , تەلاری پزیشکی بێللا ، نهۆمی سێهەم ، بەرامبەر ناوەندی کاوەی کوڕان
Penjwin, 46001

تاقیگەی پسپۆڕی های کواڵتی بەستانداردی جیهانی مختبر هاي كواليتي متخصص في جودة العالمية #07705979797 تاقیگە_مختبر #07704779797 تیمی گەڕۆک_كادر متنقل

Nma Pharmacy Nma Pharmacy
Penjwin

زانستی پزیشکی پێنجوێن زانستی پزیشکی پێنجوێن
Penjwin
Penjwin

خۆپاراستن لەچارەسەرکردن باشترە�

Mazin Laboratory -  تاقیگەی پسپۆری مازن Mazin Laboratory - تاقیگەی پسپۆری مازن
سلێمانی/شەقامی توی مەلیک/خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ/تەلاری زەیتون/نهۆمی سێیەم, , Sulaymaniyah
Penjwin

https://www.instagram.com/mazinlab?igsh=MTZwdGU0dzQxMzduMQ==

Dr.Saman Anwer Wahid:دكتور سامان انور واحد Dr.Saman Anwer Wahid:دكتور سامان انور واحد
تووى ملك
Penjwin

To promote urologic health care and to communicate better with our patients

Laura Group - Penjwin Laura Group - Penjwin
Penjwin, 46007

Shanya Center for medical laser and plastic surgery. سەنتەری شانیای پزیشکی بۆ ?

د.عبدالله كمال لهۆنی Dr. Abdulla K Lhony د.عبدالله كمال لهۆنی Dr. Abdulla K Lhony
Penjwin

بۆردی عێراقی ( دکتۆرا) لە نەشتەرگەری ئێسک و جومگە و شکاو